سویسرا-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ دکتۆر بەرھەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا کە لەژنێڤی پایتەختی سویسرا بەڕێوەچوو، بە وردی تیشک خرایە سەر بارودۆخی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان و جەخت لە ھەماھەنگییە نێودەوڵەتییەکان بۆ باشترکردنی گوزەرانیان کرایەوە.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەوروپا، سەردانی بەرێز د. بەرھەم ساڵح کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی کرد.
لە دیدارەکە وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم پیرۆزبایی لە د. بەرھەم ساڵح کرد بۆ وەرگرتنی ئەو ئەرکە نوێیە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
ھەروەھا بارودۆخی پەناخوازان و ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و جەخت لە بەردەوامی پاڵپشتی ھەرێمی کوردستان کرا لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی و ئاسایش بۆ ئەوانەی ھەرێمی کوردستانیان کردۆتە پەناگەی مانەوەیان لە چوارچێوەی مرۆییدا.
