Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 12 MAR 2026 03:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ناوەڕۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک بارزانی و سەرۆک ئەحمەد ئەلشەرع
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ سەرۆک مەسعود بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریاوە پێ گەییشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە دوایین پێشھاتەکانی سووریا کرا و سەرۆک شەرع وێڕای باسکردنی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنامەی لەگەڵ قسد جەختی لەوە کردەوە کە ڕەچاوی مافەکانی کورد  و پاراستنیان لە سووریا دەکرێت و کێشە و گرفتەکان بەپێی ڕێککەوتنەکان چارەسەر دەکرێن.

ھەرلەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی تەئکیدی لە پێویستیی گەرەنتیکردنی مافەکانی گەلی کورد کردەوە و ھەروەھا دەرچوونی مەرسوومی سەرۆکی سووریا لەبارەی مافەکانی کورد بە ھەنگاوێکی دروست لە قەڵەم دا کە دەکرێ بۆ مافەکانی کورد لە سووریا بنەماییەکی پتەو و ئیجابی لەسەر بنیات بنرێت.




دوایین هەواڵەکان

پڕۆژەی ئاوی ٥١ گوندی دەڤەری بارزان دوای جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز دەکرێتەوە

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 23:03:57

بارزان-KDP.info- کارەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی ٥١ گوندی دەڤەری بارزان بە کۆتا هات و بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە و دوای جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆز بە فەرمی بکرێتەوە. پڕۆژەکە کە بە گوژمەی ١٣٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی جێبەجێ کراوە. کێشەی کەمئاوی بۆ زیاتر لە ٣٥ هەزار کەس لە دانیشتووی ناوچەکە چارەسەر دەکات.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم ده‌کات

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 23:03:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم  پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاریان دەکات و دەڵێت، خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم، تەمەنێکی درێژی لەپێناو خەباتی سیاسی و ناساندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بەسەر برد.

 
بەرپرسی لقی نۆی پارتی بەرنامەی خێرخوازی لە مانگی ڕەمەزان ڕاگەیاند

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 16:03:57

ئاکرێ -KDP.info- بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، لە مانگی ڕەمەزان تا دەگاتە جەژن، ھاوکارییەکان پێشکەشی ئەم خەڵکە دەکەین کە پێویستیان پێیە.

فەرھاد ئەتروشی: ئەمڕۆ دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی عێراق دەدرێت

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 14:03:25

بەغدا -KDP.info- جێگری سەرۆکی پەلەمانی عێراق گوتی "ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبیتەوە و دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان دەدرێت و چاوەڕێ دەکرێت کورد چوار لیژنەی بەرکەوێت." 

سەرۆكی حکوومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 14:03:44

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 3/11، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact