هەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ٢٧ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرپەرشتیار و ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و کارمەندانی کەناڵەکە کرد.
دەقی پەیامەکەی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی:
بۆ سەرپەرشتیار و ئەنجومەنی بەڕێوەبەر و كارمەندانی كەناڵی ئاسمانیی كوردستان
پیرۆزبایی (27)ـەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵەكەتان لێ دەكەین، وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانیی كوردی لە كوردستانەوە. ئەم كەناڵە لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە تا ئێستا، هەردەم وەك ئۆرگانێكی بیندراوی نەتەوەیی و نیشتیمانی، سەركەوتووانە نوێنەرایەتیی دەنگ و ڕەنگی وڵات و نەتەوەكەمانی كردووە. لەم یادە پیرۆزەشدا، هیوای سەركەوتن و گەشەی بەردەوام و پێشكەوتنی نەبڕاوەتان بۆ دەخوازین.
فازڵ میرانى
بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی
١٧ /١ / ٢٠٢٦