ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان خەڵات عومەر دەکات.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت.
بۆ کۆچی دوایی نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان خەڵات عومەر. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ھاوڕێیانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.
خودای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ھەمووان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان