هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە 56ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی (داڤۆس) لە سویسرا دەکات کە تێیدا دەیان سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان بەشدار دەبن.
ئەم کۆڕبەندە کە یەکێکە لە گرنگترین سەکۆ ئابووری و سیاسییەکانی جیهان، دەیان سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان و خاوەنکار و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی تێیدا بەشدارن.
چاوەڕوان دەکرێت لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکوومەت زنجیرەیەک دیداری ئاستبەرز ئەنجام بدات.