هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی برایەکی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، پەیامێکی ھاوخەمی ئاراستە دەکات و ھیوای سەبر و ئارامی بۆ دەخوازێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
سەماحەتی ئایەتوڵڵای عوزما، سەید عەلی حوسێنی سیستانی (خوا بتانپارێزێت)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی براتان سەماحەتی سەید ھادی سیستانی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)ـمان پێ گەیشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی دڵسۆزانە و ھاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و لە ڕێگەی ئێوەشەوە ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و تەواوی باوەڕداران دەکەم.
لە خودای مەزن داواکارم کۆچکردوو بەر ڕەحمەتی فراوانی خۆی بخات و سەبر و ئارامی بە دڵتان ببەخشێت و ئەم کۆستە بکاتە مایەی پاداشت و چاکە بۆتان.
انا للە و انا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
١٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦