Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 12 MAR 2026 04:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارێزگار بۆ KDP: گۆڕانكارییە ئیدارییەكان لەپێناو نوێبوونەوە و باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانكارییە ئیدارییەكان كاریگەریی ئەرێنییان لەسەر ڕایكردنی كاروباری هاووڵاتیان دروست كردووە و جەختیش دەكاتەوە كە پڕۆسەی نوێبوونەوە لە دامەزراوەكاندا بەپێی پێویست بەردەوام دەبێت.

پەیوەست بە گۆڕانكارییە ئیدارییەكان و كاریگەرییە ئەرێنیەکانی لەسەر ڕایكردنی كاروباری هاووڵاتیان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی، "لە ماوەی ڕابردوودا زنجیرەیەک گۆڕانكاریی ئیداری لە سنووری پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوون، ئەم هەنگاوانە پێشتریش بوونیان هەبووە و لە داهاتووشدا بەپێی پێویستیی ئیداری بەردەوام دەبن، چونكە گۆڕانكاری نوێگەری لە كاروباری حكوومەتدا دروست دەكات و دەبێتە هۆی نوێبوونەوەی فەرمانگەكان."

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەم گۆڕانكارییانە كاریگەریی بەرچاویان هەبووە، چونكە بەشێكیان لەسەر بنەمای خواستی هاووڵاتیان بووە. گوتیشی، "مەبەست لە هەر گۆڕانكارییەک، تەنها خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و بەرەوپێشبردنی شێوازی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانە."

لە كۆتایی لێدوانەكەیدا، ئومێد خۆشناو جەختی لە دیدگای حكوومەتی هەرێم كردەوە و ڕایگەیاند، "حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای بەدامەزراوەییكردن بەڕێوە دەچێت. ئێمە دەمانەوێت گۆڕانكارییەكان لەسەر بنەمای زانستی و لێهاتوویی كەسانی ئیداری بن، چونكە پێمانوایە هەر هەنگاوێک بە ئاراستەی دامەزراوەییكردنی سیستەمی ئیداری، دەبێتە هۆكاری سەرەكی بۆ بەهێزكردنی فەرمانگە و دەزگا كارگێڕییەكان."

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

پڕۆژەی ئاوی ٥١ گوندی دەڤەری بارزان دوای جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز دەکرێتەوە

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 23:03:57

بارزان-KDP.info- کارەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی ٥١ گوندی دەڤەری بارزان بە کۆتا هات و بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە و دوای جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆز بە فەرمی بکرێتەوە. پڕۆژەکە کە بە گوژمەی ١٣٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی جێبەجێ کراوە. کێشەی کەمئاوی بۆ زیاتر لە ٣٥ هەزار کەس لە دانیشتووی ناوچەکە چارەسەر دەکات.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم ده‌کات

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 23:03:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم  پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاریان دەکات و دەڵێت، خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم، تەمەنێکی درێژی لەپێناو خەباتی سیاسی و ناساندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بەسەر برد.

 
بەرپرسی لقی نۆی پارتی بەرنامەی خێرخوازی لە مانگی ڕەمەزان ڕاگەیاند

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 16:03:57

ئاکرێ -KDP.info- بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، لە مانگی ڕەمەزان تا دەگاتە جەژن، ھاوکارییەکان پێشکەشی ئەم خەڵکە دەکەین کە پێویستیان پێیە.

فەرھاد ئەتروشی: ئەمڕۆ دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی عێراق دەدرێت

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 14:03:25

بەغدا -KDP.info- جێگری سەرۆکی پەلەمانی عێراق گوتی "ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبیتەوە و دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان دەدرێت و چاوەڕێ دەکرێت کورد چوار لیژنەی بەرکەوێت." 

سەرۆكی حکوومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 14:03:44

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 3/11، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact