Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 12 MAR 2026 03:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران خێراتر دەکرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "پرۆسەی ڕەزامەندی بۆ وەرگرتنی زەوی بۆ فەرمانبەران لە قۆناغی کۆتاییدایە، ئێستا شارەوانییەکان خەریکی دابینکردنی زەوین و بڕیارە پرۆسەکە خێراتر بکرێت بۆ ئەوەی ئەوانەی ڕەزامەندییان ھەیە زەوییان پێبدرێت."

سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "پرۆسەی وەرگرتنی زەوی لای ئێمە بەکۆتا ھاتووە، کاری وردبینیکردن و وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و تەنیا تاک تاکە ماوە، ئەوانیش بۆمان بێت ڕەزامەندییان بۆ وەردەگرین، بۆیە ئێستا شارەوانییەکان خەریکی دابینکردنی زەوین بۆ دابەشکردن، بەشێکی دابەشکراوە، بۆ ئەوانەی دیکەیش بەردەوام خەریکن، وەزارەتیش بەردەوام لەسەر خەتە و داوایان لێ دەکرێت پەلە بکەن، وەزیر خۆیشی لەگەڵیان کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی نەخشە تەواوکەن و تیروپشک بکەن، بەڵام ئەوانیش کێشەی خۆیان ھەیە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و تاپۆ و وەزارەتی دارایی و فەرمانگەکانی دیکەی پەیوەندیدار، بۆیە بەردەوام کاری لەسەر دەکەن، داوامان لێ کردوون پەلە بکەن، چونکە ڕەزامەندییان ھەیە و فەرمانبەریش چاوەڕێ دەکەن زەوی خۆیان وەربگرن، بۆیە ئەوەی ڕەزامەندی ھەیە دەبێتە خاوەن زەوی لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان."
سەربەست مەولود گوتیشی "ئێمە وەکو وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەردەوام لەگەڵیان لەسەر خەتین بۆ ئەوەی بەزووترین کات کاری خۆیان تەواو بکەن، چونکە نزیکەی ٤٩٠ھەزار فەرمانبەر لە زەوی وەرگرتن سوودمەند دەبن، ئێمەش لە وەزارەت لەگەڵ شارەوانییەکان لەسەر خەتین و ھاوکارین بۆ ئەوەی بەزووترین کات کارەکان تەواو بکەن و زەوییەکان دابەشی سەر فەرمانبەران بکەن."

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

پڕۆژەی ئاوی ٥١ گوندی دەڤەری بارزان دوای جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز دەکرێتەوە

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 23:03:57

بارزان-KDP.info- کارەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی ٥١ گوندی دەڤەری بارزان بە کۆتا هات و بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە و دوای جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆز بە فەرمی بکرێتەوە. پڕۆژەکە کە بە گوژمەی ١٣٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی جێبەجێ کراوە. کێشەی کەمئاوی بۆ زیاتر لە ٣٥ هەزار کەس لە دانیشتووی ناوچەکە چارەسەر دەکات.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم ده‌کات

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 23:03:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم  پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاریان دەکات و دەڵێت، خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم، تەمەنێکی درێژی لەپێناو خەباتی سیاسی و ناساندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بەسەر برد.

 
بەرپرسی لقی نۆی پارتی بەرنامەی خێرخوازی لە مانگی ڕەمەزان ڕاگەیاند

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 16:03:57

ئاکرێ -KDP.info- بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، لە مانگی ڕەمەزان تا دەگاتە جەژن، ھاوکارییەکان پێشکەشی ئەم خەڵکە دەکەین کە پێویستیان پێیە.

فەرھاد ئەتروشی: ئەمڕۆ دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی عێراق دەدرێت

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 14:03:25

بەغدا -KDP.info- جێگری سەرۆکی پەلەمانی عێراق گوتی "ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبیتەوە و دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان دەدرێت و چاوەڕێ دەکرێت کورد چوار لیژنەی بەرکەوێت." 

سەرۆكی حکوومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

WEDNESDAY, 11 MARCH 2026 14:03:44

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 3/11، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact