Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 18 JAN 2026 00:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فازڵ نەبی: بەهای دۆلار دادەبەزێتەوە و هۆکاری بەرزبوونەوەکەشی بۆ KDP ئاشکرا دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی  حکوومەتی عێراق دەڵێ، چەند ھۆکارێک وایان کرد نرخی دۆلار بەرز بێتەوە، بەڵام بەهای دۆلار جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ نرخی پێشوو، بۆیە ئەوانەی باس لەوە دەکەن نرخەکە زۆر بەرز دەبێتەوە، تەنیا بۆ شێواندنی بازاڕە، کە ھیچ بنەمایەکی نییە و دەیانەوێت لەو رێگەیەوە قازانج بکەن.

دکتۆر فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، خەڵکێک ھەیە پڕوپاگەندە بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوەی سوودی لێ وەرگرن و قازانج بکەن، خاڵێکی دیکە ئەوەیە، سەری ساڵ بوو و بانکی ناوەندی کەمتر پارەی خستە بازاڕ و داواکارییش لەسەر دۆلار زۆر بوو، ئەمە نرخەکەی بەرز کردەوە و خاڵی دیکەش ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی لەگەڵ بازرگانەکان بوو، کە نەتوانن دۆلار لە بانکی ناوەندی بکڕن بەھۆی ڕێکارەکانەوە، ئەمەش وای کرد بچن لە بازاڕ دۆلار بکڕن، ئەگەرنا ھیچ ھۆکارێکی زانستی نییە دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرز ببێتەوە، بۆیە بەهای دۆلار لە ماوەیەکی کەمدا بۆ نرخی پێشتر دەگەڕێتەوە.

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، دوای پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق و ھەبوونی بودجە، نرخی دۆلار بە تەواوی جێگیر دەبێت و وەکو پێشتری لێ دێت، لە بانکی ناوەندی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزار دینار و لە بازاڕیش ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٤٠ ھەزار دینار، بۆیە نرخی دۆلار بەرزبوونەوەکەی کاتییە و وەکو خۆی لێ دێتەوە، چونکە ھیچ ھۆکارێکی وەها نییە نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا بێت و ئەوەی دەشکرێت ھەندێک جار ھەندێک ھۆکار بە کاتی وا دەکەن نرخەکە بەرز بێتەوە یاخود نزم بێتەوە، کە ئەوە بۆ کاتێکی دیاریکراوە و دواتر بۆ نرخی پێشوو دەگەڕێتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و نوێنه‌رى سه‌رۆك تره‌مپ بۆ كاروبارى سووریا كۆبوونه‌وه‌

SATURDAY, 17 JANUARY 2026 22:01:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/١/١٧ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز تۆم باراک، نوێنەری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.

 
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى (HSD) و سه‌رۆكى (ENKS) كۆبووه‌وه‌

SATURDAY, 17 JANUARY 2026 20:01:13

ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2026/1/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی له‌ به‌ڕێزان مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (HSD) و محه‌مه‌د ئیسماعیل، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له‌ سووریا (ENKS) و شاندێكى یاوه‌ریان کرد.

 
فازڵ میرانی بۆ ساڵیادی کوردستان تیڤی: هیوای گەشە و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم

SATURDAY, 17 JANUARY 2026 20:01:45

هەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ٢٧ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرپەرشتیار و ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و کارمەندانی کەناڵەکە کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە خانەوادەی نووسەر و ڕووناکبیر خەڵات عومەر دەکات

SATURDAY, 17 JANUARY 2026 20:01:05
ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان خەڵات عومەر دەکات.
 
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی بە بۆنەی (٢٧)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی

SATURDAY, 17 JANUARY 2026 19:01:42

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ٢٧ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر ڕۆڵی پێشەنگ و کارایی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی کردەوە لە خزمەتکردنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact