بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "دکتۆر فوئاد حوسێن کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق."
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندیدی خۆی هەیە."
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی "پارتی دیموکراتی کوردستان دکتۆر فوئاد حوسێنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کردووە."
ئەمڕۆ دوا وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بوو بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، کە سێ ڕۆژ دیاری کرابوو.
بڵند ئیبراهیم