Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 8 JAN 2026 19:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری پەروەردە: ئامانج لەم هەنگاوە ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاوە بۆ قوتابیان
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە مەبەستی دابینکردنی گەرمی بۆ ناوەندەکانی خوێندن لە وەرزی زستاندا، بڕی 8 ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوتی سپی بۆ تەواوی قوتابخانەکانی هەرێم تەرخان کراوە و پڕۆسەی دابەشکردنیش لە هەندێک ناوچە دەستی پێکردووە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم بڕە نەوتە بە فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابین کراوە، ئامانج لەم هەنگاوە ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاوە بۆ قوتابیان تاوەکو لە وەرزی سەرماو و سۆڵدا بەبێ کێشە بەردەوام بن لە خوێندن.

وەزیری پەروەردە ئەوەشی ڕوون کردەوە، پڕۆسەی گەیاندنی سووتەمەنی بۆ ناوەندەکانی خوێندن دەستی پێکردووە، بە شێوەیەک تەنیا لە پارێزگای دهۆک نزیکەی 2,000,000 لیتر نەوتی سپی بەسەر ناوەندەکانی خوێندندا دابەش کراوە و پڕۆسەکە لە ناوچەکانی دیکەش بەردەوام دەبێت تاوەکو هەموو قوتابخانەکان سوودمەند دەبن.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا، دابینکردنی سووتەمەنی بۆ قوتابخانەکان، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو شوێنانەی پلەی گەرمی تیایاندا زۆر دادەبەزێت، دەبێتە یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پلانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ڕێگریکردن لە پەککەوتنی پڕۆسەی خوێندن و پاراستنی تەندروستیی قوتابیان و مامۆستایان لە ناو پۆلەکاندا.




دوایین هەواڵەکان

فه‌همی بورهان: قه‌ره‌بووی مادده‌ی 140 به‌پێی خواستی ئێمه‌ نیه‌

THURSDAY, 08 JANUARY 2026 18:01:39

هه‌ولێر -KDP. info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ "لیستێکی دیکەی ناوی هاووڵاتییان بۆ قه‌ره‌بووی مادده‌ی 140 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، بەڵام پرۆسه‌كه‌ به‌پێی خواستی ئێمه‌ نیه‌ و پێویستی به‌ هه‌نگاوی خێراتره‌." 

هەڵەبجە: 505 تابلۆی ئۆتۆمبێل دراوە بە شۆفێران

THURSDAY, 08 JANUARY 2026 16:01:48

ھەڵەبجە -KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی هەڵەبجە دەڵێ "505 تابلۆی ئۆتۆمبێل فرۆشراون، ئێستا دەستمان بە پێدانی تابلۆی ماتۆڕیش کردووە، كامێرای پۆینت تو پۆینتیش لە شەقامەكانی پارێزگای هەڵەبجە كەوتۆتە كار."

فازڵ میرانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە ھەولێر کرد

THURSDAY, 08 JANUARY 2026 15:01:57

ھەولێر -KDP.info-  لە بارەگاى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، فازڵ میرانى بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى، پێشوازى لە (یان برێم) کونسوڵى گشتى فەرەنسا لە هەولێر کرد.

 

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتەوە لەبارەی ڕووداوەکانی حەلەب

THURSDAY, 08 JANUARY 2026 13:01:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕووداوەکانی حەلەب و ھێرشی سوپای سووریا بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی شیخ مەقسوود و ئەشرەفییە پەیامێکی بڵاو کردەوە.

 
دیدگەی سەرۆك بارزانی بۆ سەقامگیریی لە ڕۆژئاوای کوردستان

THURSDAY, 08 JANUARY 2026 12:01:29

د. سامان سۆرانی

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact