Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 DEC 2025 18:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە KDPیەوە زانیاری لەبارەی بەفر و باران بارینی ئەمڕۆ و سبەیەوە بزانە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و بەفر لەناوچە شاخاویی و سنوورییەكان دەبارێت. هەروەها سبەی لە هەندێ کات و شوێن ٌٌٌڕێژەی دابارین زیاد دەکات بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما بە بە 2 - 5 پلە نزم دەبێتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئه‌مڕۆ شەممە ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا دەبارێت، لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان، بەفربارین بەردەوامی هەیە، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵەی باران و وردە بەفر (کڕێوە) ببارێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی یەكشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکاندا دەبارێت، لە هەندێ کات و شوێن ڕێژەی دابارین زیاد دەکات بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم، بەفربارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان.

كەشناسی دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵی باران و وردە بەفر (کڕێوە) ببارێت، هەروەها لە کاتی باران باریندا خێرای با چالاک دەبێت بۆ سەروی 35 کم/ک بە تایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی، لە کاتی ئێوارەدا باران بارین بە نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێ شوێن دەبێت".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسی، پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە 2 - 5 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، و مەوداى بینین لە نێوان 7 – 9 كیلۆمەتردا دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین 4 - 6 كیلۆمەتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 10 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 7 پلەی سیلیزی

دهۆک : 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :10   پلەی سیلیزی

کەرکوک : 11 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی

سۆران: 7 پلەی سیلیزی

گەرمیان  : 12 پلەی سیلیزی




دوایین هەواڵەکان

پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە ٢٠٢٥دا فراوانتر بوون

SATURDAY, 27 DECEMBER 2025 17:12:34

هۆشیار سیوەیلی

 
قایمقام بۆ KDP: دوای بە قەزا بوونی باتیفا حکوومەت خزمەتی زیاتری پێشکەش کردووە

SATURDAY, 27 DECEMBER 2025 13:12:35

زاخۆ-KDP.info- قایمقامی قەزای باتیفا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، ئەو فەرمانگانەی پێویست بوون بۆ بەقەزابوونی باتیفا، کراونەتەوە و تەنیا یەک فەرمانگە ماوە ئەویش بڕیاری بۆ دەرچووە و بەم زووانە دەکرێتەوە. دەشڵێ، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بودجەی بەردەواممان بۆ خەرج دەکات بۆ ئەوەی خزمەتی قەزای باتیفا بکەین و ئەمساڵ بە گوژمەی ھەشت ملیار دینار پڕۆژە لە باتیفا لە ھەموو سێکتەرەکان ئەنجام دەدرێن.

 
لە چل و نۆیەمین ساڵیادی داستانی شارەستێن

SATURDAY, 27 DECEMBER 2025 11:12:11

دکتۆر کەمال کەرکووکی

 
ڕەوەندی کوردستانی وەک باڵە دیپلۆماسییە بەهێزەکەی کوردستان

SATURDAY, 27 DECEMBER 2025 11:12:14

شیفا بارزانی

 
ماڵپەڕی KDP بەشێک لە پڕۆژەکانی بواری ژینگە لەمساڵدا دەخاتەڕوو

FRIDAY, 26 DECEMBER 2025 17:12:00

ھەولێر-KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەمساڵدا کۆمەڵێک کار و پڕۆژەی زۆر باشی لە بواری ژینگەدا ئەنجام داوە، کە کاریگەریی ئەرێنییان لەسەر ژینگەی ھەرێمی کوردستان ھەبووە، لەوانە پڕۆژەی ڕووناکی و کوژاندنەوەی مۆلیدەکان و ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و ئەنجامدانی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی لە ھەولێر و داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact