Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 DEC 2025 18:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فارس عیسا بەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی پارتی لە بەغدا بۆ KDP دەخاتەڕوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لە بەغدا ئەرێنی بووە و ھەمووان لەسەر ئەوە ھاوڕان پێویستە بەپێی بەرکەوتەی ھەڵبژاردن مامەڵە لەگەڵ ھەر لایەنێک بکرێت و ئێمەش دەمانەوێت حکوومەتی تازە ھی ھەموو عێراقییەکان بێت.

پەیوەست بە کۆبوونەوە و گفتوگۆی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ هێز و لایەنە عێراقییەکان، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی  دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی، ''شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی لە بەغدا لەگەڵ لایەنەکانی عێراق کۆمەڵێک کۆبوونەوەمان ئەنجام داوە و بۆچوونی پارتی دیموکراتی کوردستان بە لایەنەکان ڕاگەیاندراوە لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق، کە بۆچوونی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەبوو، پێویستە پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بێت و ھەر لایەنێک بەپێی بەرکەوتەی ھەڵبژاردن مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

فارس عیسا گوتیشی، ''بە گشتی بۆچوونی لایەنەکانی عێراق لەسەر پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق زۆر ئەرێنی بوو، بەڵام ھەمووان ھاوڕا بوون پێویستە دابەشکردنی پۆستەکان بە گوێرەی بەرکەوتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بێت، کە لە ١١/١١/٢٠٢٥ بەڕێوەچوو.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، ''حکووومەتی تازەی عێراق پێویستە حکوومەتی ھەمووان بێت و ھیچ جیاوازییەک لەنێوان پێکھاتەکاندا نەکات، چونکە ئێمە عێراقێکی سەقامگیرمان دەوێت کە ڕێز لە مافی ھەموو عێراقییەکان بەبێ جیاوازی بگرێت، بۆیە بەگشتی ئەنجامی دانوستانەکانمان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان باش و ئەرێنییە.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە ٢٠٢٥دا فراوانتر بوون

SATURDAY, 27 DECEMBER 2025 17:12:34

هۆشیار سیوەیلی

 
قایمقام بۆ KDP: دوای بە قەزا بوونی باتیفا حکوومەت خزمەتی زیاتری پێشکەش کردووە

SATURDAY, 27 DECEMBER 2025 13:12:35

زاخۆ-KDP.info- قایمقامی قەزای باتیفا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، ئەو فەرمانگانەی پێویست بوون بۆ بەقەزابوونی باتیفا، کراونەتەوە و تەنیا یەک فەرمانگە ماوە ئەویش بڕیاری بۆ دەرچووە و بەم زووانە دەکرێتەوە. دەشڵێ، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بودجەی بەردەواممان بۆ خەرج دەکات بۆ ئەوەی خزمەتی قەزای باتیفا بکەین و ئەمساڵ بە گوژمەی ھەشت ملیار دینار پڕۆژە لە باتیفا لە ھەموو سێکتەرەکان ئەنجام دەدرێن.

 
لە چل و نۆیەمین ساڵیادی داستانی شارەستێن

SATURDAY, 27 DECEMBER 2025 11:12:11

دکتۆر کەمال کەرکووکی

 
ڕەوەندی کوردستانی وەک باڵە دیپلۆماسییە بەهێزەکەی کوردستان

SATURDAY, 27 DECEMBER 2025 11:12:14

شیفا بارزانی

 
لە KDPیەوە زانیاری لەبارەی بەفر و باران بارینی ئەمڕۆ و سبەیەوە بزانە

SATURDAY, 27 DECEMBER 2025 11:12:38

ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و بەفر لەناوچە شاخاویی و سنوورییەكان دەبارێت. هەروەها سبەی لە هەندێ کات و شوێن ٌٌٌڕێژەی دابارین زیاد دەکات بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما بە بە 2 - 5 پلە نزم دەبێتەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact