Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 DEC 2025 18:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له‌ مه‌سیحییان ده‌كات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.

دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان. 

جەژنى لەدایکبوونی حەزرەتی عیسای مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، به‌ گه‌رمى و له‌ دڵه‌وه‌ لە هاووڵاتییانى مەسیحیمان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها له‌ ته‌واوى مه‌سیحییان له‌ جیهان، پیرۆز دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە بە خۆشی و شادی و لە کەشێکی ئارامدا بکەنەوە.

خوشک و برایانی مەسیحی پێکهاتەیەکی ڕەسەن و بەشێکی دانەبڕاوی مێژوو و ئێستا و داهاتووی كوردستانن. لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، جارێکی دیکە پابەندیی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە بە پاراستنی کولتووری دێرینی پێکەوەژیان، لێبووردەیی و یەکترقبووڵکردن. دڵنیاتان دەکەینەوە کە هه‌رێمى کوردستان وەک هەمیشە بە لانەی ئارام و چەتری کۆکەرەوەی هەموو پێکهاتەکان دەمێنێتەوە.

ئێمە هەموومان لەم نیشتمانەدا هاوبەش و هاوچاره‌نووسین؛ پێکەوە لە ڕۆژە سەختەکاندا قوربانیمان داوە و پێکەوەش بە تەبایی و یەکڕیزی کار بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ نەوەکانمان دەکەین. با پەیامی ئەم جەژنە، پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و قووڵکردنەوەی برایەتی بێت لەنێوان هەمووماندا.

كریسمس لە هەموو لایەک پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی و کامەرانی.

 

نێچیرڤان بارزانی 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان




دوایین هەواڵەکان

پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە ٢٠٢٥دا فراوانتر بوون

SATURDAY, 27 DECEMBER 2025 17:12:34

هۆشیار سیوەیلی

 
قایمقام بۆ KDP: دوای بە قەزا بوونی باتیفا حکوومەت خزمەتی زیاتری پێشکەش کردووە

SATURDAY, 27 DECEMBER 2025 13:12:35

زاخۆ-KDP.info- قایمقامی قەزای باتیفا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، ئەو فەرمانگانەی پێویست بوون بۆ بەقەزابوونی باتیفا، کراونەتەوە و تەنیا یەک فەرمانگە ماوە ئەویش بڕیاری بۆ دەرچووە و بەم زووانە دەکرێتەوە. دەشڵێ، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بودجەی بەردەواممان بۆ خەرج دەکات بۆ ئەوەی خزمەتی قەزای باتیفا بکەین و ئەمساڵ بە گوژمەی ھەشت ملیار دینار پڕۆژە لە باتیفا لە ھەموو سێکتەرەکان ئەنجام دەدرێن.

 
لە چل و نۆیەمین ساڵیادی داستانی شارەستێن

SATURDAY, 27 DECEMBER 2025 11:12:11

دکتۆر کەمال کەرکووکی

 
ڕەوەندی کوردستانی وەک باڵە دیپلۆماسییە بەهێزەکەی کوردستان

SATURDAY, 27 DECEMBER 2025 11:12:14

شیفا بارزانی

 
لە KDPیەوە زانیاری لەبارەی بەفر و باران بارینی ئەمڕۆ و سبەیەوە بزانە

SATURDAY, 27 DECEMBER 2025 11:12:38

ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و بەفر لەناوچە شاخاویی و سنوورییەكان دەبارێت. هەروەها سبەی لە هەندێ کات و شوێن ٌٌٌڕێژەی دابارین زیاد دەکات بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما بە بە 2 - 5 پلە نزم دەبێتەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact