ھەولێر-KDP. info - ئەمڕۆ سێشەممە 12/23, مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له عێراق کرد بۆ ڕۆڵی ئەرێنی لە هاوکاریکردنی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و کارکردنی لەپێناو ئارامیی و سەقامگیریی عێراق و هەرێم.
نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگیی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربڕی.
دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.