دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك ده‌ڵێ "له ڕۆژانی داهاتوو ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت، دوای سه‌ری ساڵیش پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت."
ئەندازیار دیار به‌حری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "دوای ده‌رچوونی بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران، پێشمه‌رگه و خانه‌نشینان له سنووری شاره‌وانییه‌كانی دهۆكیش ئاماده‌كاریی باش كراوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه لەگەڵ ژمارەیەک فەرمانبەری دی کە له ڕۆژانی داهاتوو ڕەزامەندییان بۆ دەردەچێت، زه‌ویان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك ده‌شڵێت "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی له سنووری دهۆك جیاوازه لەگەڵ ناوچه‌كانی دیكه، چونكه ئێمه كاتێك زه‌وی دابه‌ش ده‌كه‌ین ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ناوی سوودمه‌ندبوو تاپۆ ده‌كرێت، بۆیە پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی كاتی زیاتری پێویسته تا ئه‌و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ی بۆ ده‌كرێت."
ئەندازیار دیار به‌حری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئاماده‌كردنی زه‌وی له هه‌موو شاره‌وانییه‌كانی دهۆك قۆناغی زۆر باشی بڕیوه، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین لە ساڵی نوێ زۆرترین زه‌وی دابه‌ش بكه‌ین، ئێستا پرۆسه‌كه نه‌وه‌ستاوه، له‌و ڕۆژانە ژماره‌یه‌ك زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێن، دوای سه‌ری ساڵیش دابه‌شكردنی زه‌وی به‌ردوام ده‌بێت."
قائید میرۆ