ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی 12/19، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی د. بەرهەم ساڵح کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR )،
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە؛
برای بەڕێزم د. بەرهەم ساڵح، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران( UNHCR):
بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مایەی خۆشحاڵیمانە کە کەسایەتییەکی کورد، ئەم پۆستە باڵایەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەربگرێت کە دڵنیاین بەڕێزتان ، سەرکەوتووانە ئەم ئەرکە بەجێدەگەیەنین.
وێڕای پیرۆزباییمان، هەموو پشتیوانییەکی خۆمان بۆ بەڕێزتان دەردەبڕین.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/19