ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی وهرگرتنى پۆستى کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)ـهوه، له دڵهوه گەرمترین پیرۆزبایی له براى ئازیزم د. بهرههم ساڵح دەکەم، هیوای سەرکەوتنی لەم ئەرکە جیهانى و مرۆیییهدا بۆ دەخوازم.
وەرگرتنی پۆستێکی باڵای نێودەوڵەتی، لەم ئاستەدا، نیشانەی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بە توانا و ئەزموون و پێگەی سیاسی و دیپلۆماسیی بەڕێزیان. مایەی شانازییە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کە بهڕێزیان سەرپەرشتیی یەکێک لە گرنگترین دۆسیە مرۆیییەکانی جیهان دەکات.
دڵنیام بەو ئەزموونە دەوڵەمەندەی هەیانە، دەتوانن ڕۆڵێکی كارا و كاریگهر ببینن لە کەمکردنەوەی ئازاری پەنابەران و چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەسەر ئاستی جیهان. ئێمە لە کوردستان باشتر لە هەمووان درک بە ئازاری ئاوارەیی و گرنگیی ئەو ئەرکە دەکەین.
هەموو پشتیوانییەکمان بۆ سەرکەوتنی بهڕێزیان دووپات دەکەینەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/12/19