Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 17 DEC 2025 02:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان بە گشتی و دانیشتووانی زاخۆ بە تایبەت دەکات
| KDP.info


زاخۆ-KDP. info -سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد و پیرۆرزبایی و خۆشحاڵی خۆی بۆ سەرکەوتنی جەماوەری زاخۆ دەربڕی.

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد و پیرۆرزبایی و خۆشحاڵی خۆی بۆ سەرکەوتنی جەماوەری زاخۆ دەربڕی، بە بۆنەی بە دەستهێنانی نازناوی مێژوویی فیفا لەسەر ئاستی جیهاندا.

لە پەیوەندییەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرجەم خەڵکی کوردستان کردووە، بە تایبەتیش دانیشتووانی زاخۆ.

ئەمڕۆ سێشەممە، 16 کانوونی یەکەمی 2025، فیفا لەسەر پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند، هاندەرانی زاخۆ زۆرترین دەنگیان لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێناوە و بە باشترین هاندەری ساڵ دیاریكران.




دوایین هەواڵەکان

گوھدار شێخۆ لە ڕێگای KDPیەوە سوپاسی ھەر چوار پارچەی کوردستان دەکات

TUESDAY, 16 DECEMBER 2025 21:12:36

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، سوپاسی سەرۆک بارزانی، سەرۆکی ھەرێم، سەرۆکی حکوومەت، ھەموو خەڵکی کوردستان و ھەرچوار پارچەی کوردستان و ھەر کوردێک لە جیھان دەکەین بۆ بەدەستھێنانی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی زاخۆ بۆ کوردستان.

 
پشتیوان سادق بۆ ئەندامانی پەرلەمان: پێویستە نوێنەرایەتی ھەموو خەڵک بکەن

TUESDAY, 16 DECEMBER 2025 20:12:20

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ ئەندامانی ھەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پەیامی جەنابی "سەرۆک بارزانی" کرایەوە کە پێویستە ئەندامانی پارتی لە ئەرک و کارەکانیان لەبەغدا نوێنەرایەتی ھەموو خەڵکی کوردستان و عێراق بەگشتی بکەن.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات

TUESDAY, 16 DECEMBER 2025 16:12:57

ھەولێر-KDP. info -  ئەمڕۆ سێشەممە 12/16, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شیرین خانی کچی شێخ عەلائەدینی نەقشبەندی

TUESDAY, 16 DECEMBER 2025 16:12:21

ھەولێر-KDP.info-   سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شیرین خانی کچی شێخ عەلائەدینی نەقشبەندی، پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

باڵیۆزی بولگاریا لە عێراق سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرد

TUESDAY, 16 DECEMBER 2025 15:12:36

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێز ڕۆبین سۆغیان باڵیۆزی بولگاریا لە عێراق و ڤاسیل ڤاسلێڤ بەرپرس ئۆفیسیان لە هەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد، هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەب پێشوازی لێ کردن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact