Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 17 DEC 2025 02:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دکتۆر فاخر بۆ KDP باسی ئەو نامەیەی شەهید ئیدریس لە بارەی مەلا عەبدوڵڵا غەرزی دەكات
| KDP.info


زاخۆ-KDP.info- پێش ٥٤ ساڵ لەمەوبەر مەلا عەبدوڵڵا غەرزی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات دوای سەردانەکەش لەسەر فەرمانی بارزانی نەمر،  ئیدریس بارزانی جوانەمەرگ گرنگی بە مەلا عەبدوڵڵا غەرزی داوە و نامەیەکی بۆ ساڵح یوسف نوسیووە و تێیدا داوای کردووە گرنگی بە مەلا عەبدوڵڵا بدرێت و مافی پەنابەرایەتی بۆ وەربگرن کە ھاتووە بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ لای بارزانی نەمر، ئێستاش دکتۆر فاخر حەسەن پەرتوکێکی لەسەر بەرھەمەکانی نوسیووە و لەسەر ئەرکی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان چاپدەکرێت.

پەیوەست بە نووسنی پەرتوکێک لە بارەی بەرھەمەکانییەوە، دکتۆر فاخر حەسەن گوللی، نووسەر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە مەلا عەبدوڵڵا غەرزی گوتی، “پێش ٥٤ ساڵ مەلا عەبدوڵڵا غەرزی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات کە خۆی بەئەسل خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و سەردانی بارزانی نەمر دەکات و ئەوکات لە ١٨-٩-١٩٧١ ئیدریس بارزانی نامەیەکی بۆ دەنووسێت بۆ شەھید سەیدا ساڵح یوسف بۆ ئەوەی ھاوکاری بکەن و مافی پەنابەراتی بۆ وەربگرن لە حکوومەتی ئەوکاتی عێراق کە کاتی دانوستان بوو لەنێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی ئەوکاتی عێراق، بەڵام ئێستا من دوای ٥٤ ساڵ دیراسەی بەرھەمەکانی ئەوم کردووە و بەرھەمەکانی دەکرێتە پەرتووک، کە بەرھەمی زۆری شیعری ھەیە و ئەوکات کاک ئیدریس گرنگی پێدا ئێستاش کوڕی ئەو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی گرنگی پێدەدات و لەسەر ئەرکی خۆی ئەو پەرتووکە چاپدەکات، بۆیە بەرھەمەکەی مەلا عەبدوڵڵامان کۆکردۆتەوە، چونکە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەھۆی ھەڵوێستە نەتەوەیەکانی زۆر ناخۆشیان بۆ دروست کردبوو.

دکتۆر فاخر حەسەن گوللی گوتیشی، دیوانێکی باسی مێژووی کورد و کوردستان دەکات و دیوانێکیشی باسی بارزانیەكان دەکات، کە کەسایەتیەکی زۆر گرنگ بوو و زۆریش گرێدراو بوو بە بارزانی نەمر و کەم دیوانی شیعری ھەبووە باسی بارزانی نەمری نەکردبێت و دیوانی گوڵستانی سەعدی ھەیە لەوێ سەعدی شیرازی سەردانی شیرازی کردووە و باسی بارزانی کردووە، بۆیە کەسێکی زۆر موخلس بووە بۆ بارزانی، ھەر بۆیە ئێمە دیوانەکانمان ھەموو کۆکردۆتەوە و تەواوبووە و لەسەر ئەرکی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە شێوەزاری کرمانجی و لاتینی چاپی دەکەین، کە پەرتووکەکە شەش بەرگەو بۆ ھەر بەرگێک قامووسێکمان بۆ دروست کردووە، بۆیە زۆر بەوردی کارمان لەسەر کردووە و لێکۆڵینەوەمان لەسەرکردووە و ژیاننامەی نووسراوە و دیوانەکانمان ھەمووی کۆکردۆتەوە و بڕیارە لەماوەی مانگێکی دیکە تەواو بێت و لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا بڵاو بکرێتەوە.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر فاخر حەسەن گوللی خاوەن ٦١ پەرتووکی چاپکراوە و زیاتر لە ٢٠ پەرتووکی چاپ نەکراوی ھەیە و لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ وەکو نووسەری زۆرترین کتێب لە مێژووی زاخۆ لەلایەن ناوەندی زاخۆ بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن ڕێزی لێگیرا.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

گوھدار شێخۆ لە ڕێگای KDPیەوە سوپاسی ھەر چوار پارچەی کوردستان دەکات

TUESDAY, 16 DECEMBER 2025 21:12:36

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، سوپاسی سەرۆک بارزانی، سەرۆکی ھەرێم، سەرۆکی حکوومەت، ھەموو خەڵکی کوردستان و ھەرچوار پارچەی کوردستان و ھەر کوردێک لە جیھان دەکەین بۆ بەدەستھێنانی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی زاخۆ بۆ کوردستان.

 
پشتیوان سادق بۆ ئەندامانی پەرلەمان: پێویستە نوێنەرایەتی ھەموو خەڵک بکەن

TUESDAY, 16 DECEMBER 2025 20:12:20

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ ئەندامانی ھەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پەیامی جەنابی "سەرۆک بارزانی" کرایەوە کە پێویستە ئەندامانی پارتی لە ئەرک و کارەکانیان لەبەغدا نوێنەرایەتی ھەموو خەڵکی کوردستان و عێراق بەگشتی بکەن.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات

TUESDAY, 16 DECEMBER 2025 16:12:57

ھەولێر-KDP. info -  ئەمڕۆ سێشەممە 12/16, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان بە گشتی و دانیشتووانی زاخۆ بە تایبەت دەکات

TUESDAY, 16 DECEMBER 2025 16:12:29


زاخۆ-KDP. info -سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد و پیرۆرزبایی و خۆشحاڵی خۆی بۆ سەرکەوتنی جەماوەری زاخۆ دەربڕی. 

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شیرین خانی کچی شێخ عەلائەدینی نەقشبەندی

TUESDAY, 16 DECEMBER 2025 16:12:21

ھەولێر-KDP.info-   سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شیرین خانی کچی شێخ عەلائەدینی نەقشبەندی، پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact