ھەولێر-KDP.info- وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پڕۆژەیەکی ستراتیژی بۆ جووتیاران و ناوچە گوندنشینەکانی هەرێمی کوردستان بەناوی پڕۆژەی (گەشەپێدانی ناوچە گوندنشینەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی گەشەپێدانی بەردەوامی زنجیرە بەهای زەیتی زەیتوون – ناسراو بە پڕۆژەی کۆریس) جێبەجێ دەکرێت.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند “پڕۆژەیەکی ستراتیژی بۆ جووتیاران و ناوچە گوندنشینەکانی هەرێمی کوردستان KORES بەناوی پڕۆژەی (گەشەپێدانی ناوچە گوندنشینەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی گەشەپێدانی بەردەوامی زنجیرە بەهای زەیتی زەیتوون – ناسراو بە پڕۆژەی کۆریس) جێبەجێ دەکرێت.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان گوتی "ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بەهۆیەوە پەرە بە گوندەکانی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت، کوالێتی بەرزتر و بڕی زیاتری زەیتی زەیتوون بەرهەم دەهێنرێت."
هەر لەم بارەیەوە بێگەرد تاڵەبانی ئاشکرای کرد “ئەم پڕۆژەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی ئیتاڵیا و پەیمانگای سیهام بارییە، ئامانجی سەرەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم پڕۆژەیە پەرەپێدانی گوندەکان و بەرهەمهێنانی بەرهەمی زەیتوون و زەیتی زەیتوون و بەدیجیتاڵکردنی سەرجەم باخەکان و ڕاهێنانی جووتیارانە لەسەر چۆنیەتی پەروەردەکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی کوالێتی و ڕێکارەکانی چاندنی بەرهەمی زەیتوون.
ئەم پڕۆژەیە سەرجەم ناوچە گوندنشینەکان دەگرێتەوە، بە تایبەتی ئەو ناوچانەی تایبەتمەندن بە بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون."
لە کۆتاییدا وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم، لە ڕێی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پێزانینی خۆی دەربڕی و گوتی "بەسوپاسەوە ئەم پڕۆژەیە بە هەماهەنگی حکوومەتی هەرێم و پاڵپشتی دارایی حکوومەتی ئیتاڵیا – پەیمانگای سیهام باری، لە هەرێمی کوردستان جیبەجێ دەکرت."
ئەژین غەفار