Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 17 DEC 2025 02:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرپرسى دەستەى کارگێڕى پێشوازى لە باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامى ئێران و شاندێكى یاوەرى کرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە بارەگاى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام فازڵ میرانى بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى پێشوازى لە (محمد کاظم ال صادق) باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە عێراقى فیدراڵ و شاندى یاوەرى کرد.

لە دانیشتنێکدا کە ئازاد بەروارى و محموود محه‌مه‌د ئەندامانى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و زاگرۆس فتاح ئەندامى مەکتەبى سیاسى ئامادەى بوون، فازڵ میرانى وێڕاى زۆر بەگەرمى بەخێرهێنانى شاندى میوان تیشکى خستە سەر ڕەوشى ئەمڕۆى عێراقى فیدراڵ بەگشتى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى و دووپاتى کرده‌وه‌ کە پەیوەندییەکانى نێوان حکوومەتى کۆمارى ئیسلامى ئێران و حکوومەتى هەرێمى کوردستان و گەلى کوردستان و گەلى ئێران مێژوویین و لە ئاستى هەرە بەرزی لە قەڵەم دا. 

میرانى ئاماژەى بەوەدا "ناوچەکە بە بارودۆخێکى هەستیار تێدەپەڕێت و ئەرکى هەموو لایەکە بە هۆشیارى و تێگەیشتن و لۆژیک مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکان بکات." 

هەروەها فازڵ میرانى گوتی "کۆمارى ئیسلامى ئێران پاڵپشتى گەلى کوردستان بووە، هەر لە شۆڕشى ئەیلوول و گوڵانى پێشکەوتنخواز و دواى سەرهەڵدانى ساڵى ١٩٩١، حکوومەت و گەلى ئێران پاڵپشتى سەرکردایەتى و گەلى کوردستان بووە و جێگاى ڕێز و تەقدیره‌ لاى سەرکردایەتى سیاسى کوردستان و گەلى کوردستان." 

لەلاى خۆیەوە (محمد کاظم ئال صادق) باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە عێراقی فیدراڵ بەناوى خۆى و شاندەکەیەوە زۆر سوپاسى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەى کە لێیان کرا و ڕەخساندنى ئەم دیدارە. 

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاغاى محمد کاظم ئال صادق گوتی "پەیوەندیی بەهێزی نێوان گەلى ئێران و گەلى کوردستان و حکوومەتى ئیسلامى ئێران و حکوومەتى هەرێمى کوردستان مێژینەیە و لە بەرژەوەندى هەردوولادایە." 

هەروەها ئاغاى محمد کاظم ئال صادق پیرۆزبایى لە سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد بەبۆنەى سەرکەوتنى لە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى عێراق و پەسەندکردنى ئەنجامەکان لەلایەن دادگاى فیدراڵى عێراق و سەرکەوتنى گەورەى پارتى دیموکراتى کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا و هیواى خواست دواى پەسەندکردنى ئەنجامەکان لایەنە عێراقییەکان دەست بە پێکهێنانى حکوومەتى نوێى فیدراڵى عێراق بکرێت. 

هەروەها باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامى ئێران خۆشحاڵى خۆى بە سەردانى هەولێر دەربڕى و هیواى خواست هەرێمى کوردستان لە هەموو ڕوویەکەوە هەر لە گەشەسەندندابێت.                                                            




دوایین هەواڵەکان

گوھدار شێخۆ لە ڕێگای KDPیەوە سوپاسی ھەر چوار پارچەی کوردستان دەکات

TUESDAY, 16 DECEMBER 2025 21:12:36

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، سوپاسی سەرۆک بارزانی، سەرۆکی ھەرێم، سەرۆکی حکوومەت، ھەموو خەڵکی کوردستان و ھەرچوار پارچەی کوردستان و ھەر کوردێک لە جیھان دەکەین بۆ بەدەستھێنانی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی زاخۆ بۆ کوردستان.

 
پشتیوان سادق بۆ ئەندامانی پەرلەمان: پێویستە نوێنەرایەتی ھەموو خەڵک بکەن

TUESDAY, 16 DECEMBER 2025 20:12:20

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ ئەندامانی ھەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پەیامی جەنابی "سەرۆک بارزانی" کرایەوە کە پێویستە ئەندامانی پارتی لە ئەرک و کارەکانیان لەبەغدا نوێنەرایەتی ھەموو خەڵکی کوردستان و عێراق بەگشتی بکەن.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات

TUESDAY, 16 DECEMBER 2025 16:12:57

ھەولێر-KDP. info -  ئەمڕۆ سێشەممە 12/16, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان بە گشتی و دانیشتووانی زاخۆ بە تایبەت دەکات

TUESDAY, 16 DECEMBER 2025 16:12:29


زاخۆ-KDP. info -سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد و پیرۆرزبایی و خۆشحاڵی خۆی بۆ سەرکەوتنی جەماوەری زاخۆ دەربڕی. 

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شیرین خانی کچی شێخ عەلائەدینی نەقشبەندی

TUESDAY, 16 DECEMBER 2025 16:12:21

ھەولێر-KDP.info-   سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شیرین خانی کچی شێخ عەلائەدینی نەقشبەندی، پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact