ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، لە یادی چل ساڵەی دامەزراندنی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستاندا، بە گەرمی پیرۆزبایی له سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دهكات و دهڵێت، لەم یادەدا، بە ڕێزەوە لە خەبات و تێکۆشانتان دەڕوانین و جەخت لە گرنگیی تەبایی و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە.
دهقی پهیامهكهی سهرۆكى ههرێمى كوردستان:
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
یادی چل ساڵەی دامەزراندنی حیزبه تێكۆشهرهكهتان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە ئێوهى بهڕێز و تهواوى ئەندامان و لایەنگرانتان بە گەرمی پیرۆز دەکەم. هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
حیزبی زەحمەتکێشانى كوردستان لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا، چ لە قۆناغی خەباتی پێشمەرگایەتی و شۆڕشدا، چ لە قۆناغی ئازادی و حوكمڕانیدا، ئامادهیى و ڕۆڵی دیارى لە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستاندا هەبووە و لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستاندا، قوربانیى داوه.
لەم یادەدا، بە ڕێزەوە لە خەبات و تێکۆشانتان دەڕوانین و جەخت لە گرنگیی تەبایی و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە؛ بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکان و داهاتوویهكى باشتر بۆ گهلى كوردستان.
سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی حیزبی زەحمەتکێشان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
هەر سەرکەوتوو بن.
نێچیرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
2025/12/12