هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان ده‌ڵێ، هه‌ڵمه‌تی ئه‌مساڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی تایبه‌ت بوو به توندوتیژی دیجیتاڵی، پێویسته ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان هاوكاربن بۆ جێبه‌جێكردنی په‌یمانی ئاكاری میدیایی و دژی توندوتیژی دیجیتاڵی دژی خانمان بووه‌ستن."
په‌یوه‌ست به هه‌ڵمه‌تی ئه‌مساڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی، د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی كاروباری خانمان تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتی، "ئێمه له ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی 16 ڕۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی په‌یمانی ئاكاری ڕاگه‌یاندنمان خسته‌ڕوو، هەڵمەتی ئەمساڵ، له‌پێناو به‌هێزكردنی وێناكردنێكی ئاكاریی، به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خانمان و به دروشمی (كۆتایی به توندوتیژی له دژی خانمان و كچان بێت) به‌ڕێوەچوو، چونكه پێمان وایه ده‌بێت جیهانی دیجیتاڵ فه‌زایه‌ك بێت بۆ ئاسایش نه‌ك بۆ زیان گه‌یاندن، پاراستنی خانمان و كچان ده‌بێت هه‌موو پلاتفۆرمه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌خۆ بگرێت."
ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی كاروباری خانمان ده‌شڵێت، "داوا له هه‌موو ده‌زگا میدیاییه‌كان ده‌كه‌ین، له پاڵ ئێمه بووه‌ستن و پشتیوانی له پلان و به‌رنامه‌ی ئێمه بكه‌ن، بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژی دیجیتاڵی، بۆ كۆتاییهێنان به توندوتیژی پێویستمان به به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو هه‌یه، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیش ده‌توانن هاوكار و پاڵپشت بن."
د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه شكرد، "له چەند ڕۆژی ڕابردوو چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌چوون و جه‌خت له‌سه‌ر په‌یمانی ئاكار كرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بنه‌مایه‌ك تا هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و كۆمپانیاكانی گه‌یاندن و هه‌موو ده‌زگاکانی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌وه هاوكاربن بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژی دیجیتاڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژییانه‌ی له‌ڕێگه‌ی دیجیتاڵییه‌وه ڕووبه‌ڕووی خانمان ده‌بنه‌وه، ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژی دیجیتاڵی دژی خانمان."
قائید میرۆ