هەولێر-KDP.info- لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستاندا، پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت، یەکێتیی ئافرەتان جێپەنجەی لە پێگەیاندنی ئافرەتی بەهێز و خاوەن شیان لە بوارە جیاکاندا هەبووە.
لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامەکەدا ڕایدەگەیەنێت، لە حەفتاوسێیەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتاریەت و ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و تەواوی ئافرەتانی کوردستان دەکەم.
کاکەیی، پەیوەست بە ڕۆڵی یەکێتیی ئافرەتان لە خزمەتکردنی پرسی ئافرەتدا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە، یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ڕۆڵ و کاریگەریی بەرچاوی لە خزمەتکردنی پرسی ئافرەتاندا هەبووە و جێپەنجەی لە پێگەیاندنی ئافرەتی بەهێز و خاوەن شیان لە بوارە جیاکاندا هەبووە.
لیزا، لەگەڵ پەیامی پیرۆزباییدا، ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامی و سەرفرازی بۆ یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەخوازێت.