Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 3 MAR 2026 16:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی (نینوی ڵاھلھا) دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عەبدوڵڵا عەجیل یاوەر سەرۆکی حزبی (نینوی لأهلها) کرد، لە دیدارەکەدا دۆخی پارێزگای نەینەوایان تاوتوێ کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز (عبد اللە حمیدی عجیل الیاور) سەرۆکی حزبی (نینوی ڵاھلھا) و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای ھەڵبژاردن و ھەماھەنگی و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ھەروەھا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی پارێزگای نەینەوا کرا.




دوایین هەواڵەکان

سەفین دزەیی: هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری بووە

TUESDAY, 03 MARCH 2026 13:03:35

هەولێر-KDP.info- سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ هاوکاریکردنی ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت لە دەرەوە بگەڕێنەوە هەرێم، ژوورێکی هاوبەش و دوو هێڵی گەرمیان دابین کردووە، جەختیش دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری ئارامی بووە و رێگە نادات خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت.

 
پارێزگاری هەولێر دامەزراوەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

TUESDAY, 03 MARCH 2026 12:03:28

هەولێر-KDP.info- ئەمرۆ سێشەممە 2026.3.3، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی پارێزگای هەولێر بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی گشتی و دابینکردنی سەقامگیریی هەمیشەیی بۆ دانیشتووانی سنووری پارێزگاكە، دووەمین کۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی گشتیی و پێشهاتەکان ئەنجامدرا.

 
لقی ٦ی ئەورووپا یادی ٤٧ ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی نەمر بەرز ڕادەگرێت

MONDAY, 02 MARCH 2026 22:03:31

ئەورووپا-KDP.info- لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی ٤٧ەمین ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی نەمر مەڕاسیمێکی سازکرد.

 
لقێ ٨ یێ پارتی ل زاخۆ ب سمینارەکێ یادا ٤٧ سالیا بارزانیێ نەمر دکەت

MONDAY, 02 MARCH 2026 22:03:56

زاخۆ-KDP.info- لقێ ٨ ێ پارتی ل زاخۆ  سمینارەکا جەماوەری ل سەر خەبات و شۆڕەشێن بارزانیێ نەمر یادا وەغەرکرنا وی بلند ڕادگریت.

 
حکوومەت ڕێکاری نوێ بۆ گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانە ڕادەگەیەنێت کە لە دەرەوە گیریان خواردووە

MONDAY, 02 MARCH 2026 21:03:22

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەنراوێک لەبارەی ئەو ھاووڵاتییانە بڵاو دەکاتەوە کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە یاخود دەیانەوێت بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە دەڵێت، "ڕەزامەندی وڵاتی تورکیا وەرگیراوە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ ڤیزای ترانزێتیان پێ بدرێت".

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact