د. عرفان عه‌زیز
هه‌ر ئه‌و ساتەی سه‌رۆك بارزانی چووه باكووری كوردستان و له پارێزگای شرنا‌خ-جزیرێ، به‌شداری له كۆڕبه‌ندی مه‌لای جه‌زیرێ كرد، بۆخۆی گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌بوو. هه‌م شێوه‌ی پرۆتۆكۆڵی پێشوازی جیاوازبوو، هه‌میش په‌یامی سه‌رۆك له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتییه‌وه په‌یامی دڵخۆشكه‌ر بوو چونكه گوتی: (خۆشحاڵم به‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت).
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه سەرنجی میدیاكانی توركیا له‌باره‌ی گرینگی ئه‌و سه‌ردانه‌یه بۆ توركیا. خه‌ڵكانێك ئومێدیان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵچنیبوو، كه ئه‌و سه‌ردانه په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره تێكده‌دات و ده‌هۆڵی زۆر له‌و باره‌وه كوترا، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌و سه‌ردانه مێژووییه نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی بەرێز خاتوو ئامینا زکری، بە ئامادەبوونی بەڕێز (رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆککوماری تورکیا كۆنفرانسی "لوتکەی نێودەوڵەتی سەرکردایەتیی ئافره‌تان لە حوکمڕانی خۆجێی" له ئه‌سته‌نبووڵ به‌ڕێوه‌چوو. په‌یامێكی گرینگی پێشکەشکرد و دووباره پشتیوانی له په‌یامی سه‌رۆك بارزانی كرایه‌وه.
كاریگه‌ری په‌یامی سه‌رۆك بارزانی هێز و وزه‌ی به‌خشیووه بە پێگه‌ی كوردستان له‌ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی. له ئاستی عێراقدا ته‌واوی لایه‌نه عێراقییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه قسه‌ی كۆتایی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق لای سه‌رۆك بارزانییه. بۆ شاهیدی ئەم ڕاستەیە به‌رێز فوئاد حوسێن، له‌سه‌ر زاری لایه‌نه عێراقییه‌كانه‌وه ئەم بابەتەی پشتڕاستکردووەتەوە. كاتی خۆی له زنجیره وتارێكدا باسم له كاریگه‌ری گوتاری سه‌رۆک بارزانی له‌سه‌ر داهاتووی عێراق كرد. دیاره ئێستا لایه‌نه عێراقییه‌كان باش له‌و په‌یامه گه‌یشتوون، به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێنمایی سه‌رۆك بارزانی هه‌موو لایه‌ك قازانج دەکات.
له ئاستی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان، ڕوونه كه دوای ڕێككه‌وتنی ٢٢ی ته‌مووزی قامیشلۆ، كه به ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك بارزانی له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كرا، ئێستا پانتایی گوتاری سه‌رۆك بارزانی له ڕۆژئاوای كوردستان، له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م حزبه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، باش ده‌زانن كه سه‌رۆك بارزانی خه‌مخۆرانه له‌باره‌ی داهاتووی ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه نه‌خشه‌ڕێگه‌ی خۆی هه‌یه. هاتنی مه‌زڵوم عه‌بدی، وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) بۆ كۆڕبه‌ندی مێپیس له دهۆك، په‌یامی عه‌بدی له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌ری و كاریگه‌ری سه‌رۆك بارزانییه‌وه له ڕۆژئاوای كوردستان، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه چۆن كاریگه‌ری گوتاری سه‌رۆك بارزانی بۆ ئاشتی و پێشكه‌وتنی ناوچه‌كه گرینگه. ئه‌مه باشترین ده‌رفه‌ته بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، كه سوود وه‌ربگرن له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی سه‌رۆك بارزانی، له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی باشووری كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رچه‌ی دیپلۆماسی له ناوچه‌كه بدۆزنه‌وه، و بیكه‌نه نه‌خشه ڕێگه‌یه‌كی سیاسی بۆ داهاتووی خۆیان.
له‌سه‌ر كاریگه‌ری په‌یامی سه‌رۆك بارزانی، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو لە دەوحەی پایتەختی قەتەر شاندی هه‌رێمی كوردستان بەشداریان له کۆڕبەندی ئەمساڵی دەوحه كرد، كه ژمارەیەکی زۆر سەرۆکی وڵاتان، وەزیرانی دەرەوە و ئەکادیمی و لێکۆڵەری نێودەوڵەتی بەشداریان كردبوو. بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. جیا له‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان له سێبه‌ری سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆک بارزانی وه‌ك هه‌رێمێكی ناده‌وڵه‌تی كارا، ڕۆڵی به‌هێز ده‌بینێت. له‌هه‌مانكاتدا ئێستا كوردستان بووه‌ته‌وه کلیلی چاره‌سه‌ری له ناوچه‌كه، ده‌توانرێت بۆ زۆر پرسی گرینگ پرس و ڕا به هه‌رێمی كوردستان بكرێت، چونكه هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌ته جه‌مسه‌ر به‌ندی جه‌نگ له ناوچه‌كه و نه وه‌ك وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكه‌وه قبووڵی نییه به‌كاربهێنرێت.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هه‌موومان شایه‌تی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كونسوڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكاین له هه‌ولێر، كه له‌ئاستی جیهان گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌یه، له‌كاتێكدا سیاسه‌تی تره‌مپ، به ئاراسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكایه له هه‌موو جیهاندا، به‌ڵام ده‌بینین كوردستان له‌به‌ر گرینگی و پێگه‌ی به‌هێزی خۆی هه‌نگاوی كردارینا بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌وه‌رترین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌ویش دووباره ئه‌مه‌ریكا سوپاسیان بۆ سه‌رۆك بارزانی هه‌بووه له‌وه‌ی ڕۆڵی به‌هێز و گرینگی هه‌بووه له ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی ناوچه‌كه، جیا له‌وه‌ش هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه به‌رێز سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان مه‌سروور بارزانی له ئیمارات دیداری لوتكه‌ی هه‌بووه له‌گه‌ڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات، كه ئێستا ئیمارات پێشه‌نگی وه‌به‌رهێنان و ئابووری گرینگه له ناوچه‌كه. كۆی ئه‌م پرۆسانه پێمان ده‌ڵێن كه ڕۆڵ و كاریزمایی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئێستا و داهاتوومان چه‌ند گرینگه.