Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 13 DEC 2025 18:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئافرەتان بۆ KDP: سیاسەتی حکوومەت متمانەی دروست کردووە و ھەست بە پشت و پەنا دەکەین
| KDP.info


سۆران-KDP.info- لە ساڵی ١٩٩٩وە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی نیشتیمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان دیاری کراوە، لە ھەرێمی کوردستانیش ساڵانە بۆ ماوەی ١٦ ڕۆژ ھەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان دەست پێدەکات و ئەمساڵیش لە ژێر دروشمی (پێکەوە توندوتیژیی دیجیتاڵی دژی ئافرەتان دەوەستێنین) و ھاوکات پڕۆژەی (پەناوار)ـیشی ڕاگەیاند.

لەو بارەیەوە، ئاشنا ئەمیر، کە نووسەرە و دانیشتووی سۆرانە، لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ستایشی ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێمی کرد و گوتی، "لە کۆمەڵگەی کوردستاندا، بەھۆی بوونی دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکان، کاریگەریی توندوتیژیی دیجیتاڵی (وەک ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و چات) زۆر قورسترە وەک لە وڵاتی دیکە. تاوانباران ئەم خاڵە وەک چەکێک بەکار دەھێنن بۆ ئابڕووبردنی ئافرەتان. حکوومەتی ھەرێم زوو درکی بەوە کرد، ئەگەر بەربەستێک دانەنرێت، ڕێژەی کوشتن و خۆکوشتن ڕوو لە ھەڵکشان دەکات، بۆیە ئەم دۆسیەیەی لە ئاستێکی باڵادا خستە نێو ئەجێندای کارەکانی وەزارەتی ناوخۆ.

ئاشنا ھەروەھا ئەوەشی خستەڕوو، "یەکێک لە بەھێزترین ھەنگاوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بریتی بوو لە نوێکردنەوەی سیستمی پۆلیس و بەھێزکردنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان. ئەم بەڕێوەبەرایەتییە چیتر تەنیا مامەڵە لەگەڵ توندوتیژییە جەستەییەکان ناکات، بەڵکو بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەشەکانی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان و بەشی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، تیمێکی پسپۆڕی ئەندازیاری و تەکنیکییان پێکھێناوە. حکوومەت توانای ئەوەی فەراھەم کردووە کە تەنانەت ئەگەر تاوانبارەکە لە ڕێگەی ئەکاونتی ساختە (فەیک) یان لە دەرەوەی وڵاتیشەوە ھەڕەشە بکات، لە ڕێگەی بەدواداچوونی IP و تەکنیکە پێشکەوتووەکانەوە ناسنامەکەی ئاشکرا بکرێت و ڕاپێچی دادگا بکرێت.

ناوبراو لە کۆتاییشدا دەڵێت، "حکوومەتی ھەرێم باش دەزانێت، گەورەترین بەربەست لە بەردەم ئافرەتانی کوردستان بۆ سکاڵاکردن، ترسە لە ئاشکرابوون، بۆ شکاندنی ئەم بەربەستە، ھێڵی گەرمی ١١٩ وەک پردێکی پەیوەندیی نھێنی لە نێوان قوربانی و حکوومەتدا کارا کراوە. ستراتیژی حکوومەت لەم ڕووەوە زۆر ڕوونە: (پاراستنی نھێنیی سکاڵاکار ئەولەویەتە). لە زۆر دۆسیەدا، پۆلیسی ھەرێم بەبێ ئەوەی کەسوکاری قوربانییەکەش پێی بزانن، توانیویەتی تاوانبارەکە دەستگیر بکات و کێشەکە چارەسەر بکات پێش ئەوەی ببێتە کارەسات. ئەم سیاسەتە متمانەیەکی زۆری لای ھاووڵاتیان دروست کردووە و وای کردووە ئافرەتان ھەست بە پشت و پەنا بکەن.

ھەر پەیوەست بە توندوتیژییە ئەلیکترۆنییەکان، کۆمەڵناس، کەلسوم گەزنەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "توندوتیژیی ئەلیکترۆنی بەربڵاوترین جۆری توندوتیژیی سەردەمی ئێستایە کە بەداخەوە لەناویدا کچان و ئافرەتان قوربانیی یەکەمن. قوربانییەکانیش زۆربەی ھەرزەکار و نەوجەوانن و لە خوار تەمەنی ۱٨ ساڵییەوەن. من وەک کۆمەڵناسێک، ئەو کەیسانەی ڕۆژانە سەردانم دەکەن زۆرینەیان ھەڕەشەی ئەم جۆرە توندوتیژییەیان لەسەرە کە دەرەنجام بووەتە ھۆی ھەڵوەشانەوەی خێزانیش.

کەلسوم گوتیشی، "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ۲۰۰٨ یاسای ژمارەی ٦ی بۆ قەدەغەکردنی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیی دەرکردبوو، بەڵام بۆ ئێستای ساڵی ۲۰۲٥ پێویستی بە گۆڕانکاری بوو، بە تایبەت کە تەکنەلۆژیا لەو ساتەوە تا ئێستا گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و زیرەکیی دەستکردیش بەرھەم ھاتووە. زیرەکیی دەستکرد لە ئێستادا زۆر بە ئاسانی دەتوانێت ھەڕەشە بێت بۆ دەستکاریکردنی سەرلەبەری وێنەی ژنان، بەرھەمھێنانی وێنەی نەشیاو، لە کۆتاییدا بڵاوکردنەوەی بە مەبەستی ئابڕووبردن، بۆیەش یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ئەمساڵ لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتاندا، ھەڵمەتی نەھێشتی توندوتیژیی ئەلیکترۆنیی ڕاگەیاند. جێگەی دەستخۆشییە کە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھەماھەنگیی ڕێکخراو و دامودەزگاکانی تر بەم ئەرکە ھەڵساوە و لەمەبەدوا و بەتایبەتیش دوای ڕاگەیاندنی پڕۆژەی (پەناوار)، خانمانی وڵاتەکەم کەمتر ڕووبەڕووی ئەم جۆرە توندوتیژییە دەبنەوە.

ھاوکات، چالاکوان دھۆک بەڕۆژی گوتی، "ناوزڕاندن و سووکایەتیپێکردن و چوونە ناو ژیانی تایبەتی کەسەکان، ھەر لە سەرەتای ھاتنی ئامرازەکانی ڕاگەیاندنی وەک رۆژنامە و دواتر رادیۆ تا ھاتنی ئەمڕۆی میدیای ئەنتەرنێتی و سۆشیال میدیا و جۆرەکانی دیکە، بە ھۆی خراپ بەکارھێنانی ئەو ئامرازانەوە، کاریگەرییەکی نەرێنی ھەبووە. سەرباری بوونی یاسا و بەندی تایبەت بە ڕێگریکردنی و سزادانی خراپ بەکارھێنەرانی، تائێستاش نەتوانراوە بنبڕ بکرێت. کاریگەریی توندوتیژیی دیجیتاڵی لە توندوتیژیی جەستەیی کەمتر نییە، بەڵکوو ترس و زیانی ڕاستەقینەی لێ بەرھەم دێت و وەک تاوان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

دھۆک بەڕۆژی دەشڵێت، "لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە ڕێنوێنیی ڕاستەوخۆی جەنابی سەرۆکوەزیران کاک مەسروور بارزانی، ھەوڵی جیددی دراوە بۆ فراوانکردنی بازنەی بەشداریی ئافرەت، بەتایبەتی لە کایەی سیاسی و بەڕێوەبردن و لە ھەموو کایەکانی ژیان بەگشتی. فراوانکردنی ئەو بازنەیەش بەرپرسیارێتیی لەگەڵ خۆی دەھێنێت و پێویستی بە ئامادەکاریی زیاتر ھەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان. یەکێک لەو مەترسیانەشی ڕووبەڕووی ئافرەتان دەبێتەوە، بەداخەوە توندوتیژیی دیجیتاڵییە. خۆشبەختانە، پڕۆژەی ئەمساڵی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان درێژەی ھەمان ھەوڵەکانی حکوومەت و سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بوو، بۆ فەراھەمکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ خانمان.

ناوبراو لە کۆتاییدا گوتی، "سوپاس و پێزانینمان ھەیە و خۆشحاڵین کە وەک ئافرەت لەمەوبەدوا ئاسایشی دیجیتاڵیی زیاترمان دەبێت.

ئەژین غەفار




دوایین هەواڵەکان

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەكات

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 16:12:57

ھەولێر-KDP.info-  لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا سەرۆك مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح كرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی كۆمسیارانی باڵای كاروباری پەنابەرانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.

 
پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ سەفەر زكری نێروەیی

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 14:12:51

ھەولێر-KDP.info-  بارەگای بارزانی پەیامێکی ھاوخەمی بۆ سەفەر زكری نێروەیی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

 
نوێنەری سەرۆکی حکوومەت، ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پیرۆز دەكات

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 13:12:03

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 2025.12.13، شاندێک بەنوێنەرایەتی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی، سەردانی سه‌ركردایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان كرد و لەلایەن سکرتێرى حزب و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبەكەوە پێشوازیان لێكرا.

 
پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ یادی (٤٠) ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 12:12:24

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە یادی چل ساڵەی دامەزراندنی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستاندا، بە گەرمی پیرۆزبایی له‌ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، جەخت دەکەینەوە سەر هاریکاری و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەژیان و بەرقەراربوونی ئاشتەوایی و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.

 
وه‌زیرانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی له‌ باره‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ بۆ KDP زانیاری نوێ ده‌خه‌نه‌ڕوو

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 12:12:59

چەمچەماڵ-KDP.info- وەزیری تەندروستی گوتی، ئەمڕۆ كەلوپەلی پزیشكیی زۆر دەگەیەنرێتە چەمچەماڵ و وەزیری پەروەردەش ده‌ڵێ، 50 ملیۆن دینار بۆ چەمچەماڵ تەرخانکرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact