Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 3 MAR 2026 16:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کەشناسی ڕاگەیەنراوێكی له‌ باره‌ی ڕه‌وشی بارانبارینی ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بڵاوكرده‌وه‌
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشەممە 8ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی وردی پێشبینییەکانی بۆ ئەمشەو و سبەی سێشەممە بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بە چڕبوونەوەی شەپۆلەکە لە سبەینێدا دەکات، هۆشداری  دروستبوونی لافاوی داوە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

هەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بارانباریندایە و تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت، بەڵام سبەی سێشەممە کاریگەرییەکەی بەهێزتر دەبێت و لە ڕۆژی چوارشەممەدا بەرەو لاوازی دەچێت.

پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران: بۆ سبەی سێشەممە، کاریگەریی شەپۆلەکە لە دوای نیوەڕۆوە زیاد دەکات و دەبێتە بارانی مامناوەند و لێزمەباران، بڕی بارانی پێشبینیکراو بەم شێوەیەیە:

سەنتەری هەولێر: (15 بۆ 20) ملیمەتر

ئیدارەی سۆران: (25 بۆ 35) ملیمەتر

پیرمام: (25 بۆ 35) ملیمەتر

ناوچە شاخاوییە بەرزەکان: (45 بۆ 55) ملیمەتر

پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان: سبەی سێشەممە بەتایبەت لە دوای نیوەڕۆوە تا ئێوارە، بارانبارین بەشێوەی مامناوەند و لێزمەبارانی بەردەوام دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، بڕی بارانی پێشبینیکراو بەم شێوەیەیە:

سەنتەری سلێمانی: (35 بۆ 45) ملیمەتر

سەنتەری ئیدارەی ڕاپەڕین: (35 بۆ 45) ملیمەتر

سەنتەری هەڵەبجە: (35 بۆ 45) ملیمەتر

ئیدارەی گەرمیان: (45 بۆ 65) ملیمەتر (بەرزترین ڕێژەی پێشبینیکراوە).

پارێزگای کەرکووک: سبەی سێشەممە شەپۆلەکە زیاد دەکات و لە دوای نیوەڕۆوە لە زۆربەی کاتەکان لێزمەبارانی بەهێز و هەورە تریشقە دەبێت، بڕی بارانی پێشبینیکراو بەم شێوەیەیە:

سەنتەری کەرکووک: (35 بۆ 45) ملیمەتر

پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ: کاریگەریی شەپۆلەکە لەم سنوورە کەمێک لاواز دەبێت، بڕی بارانی پێشبینیکراو بۆ سبەی سێشەممە بەم شێوەیەیە:

سەنتەری دهۆک: (5 بۆ 8) ملیمەتر

سەنتەری ئیدارەی زاخۆ: (7 بۆ 10) ملیمەتر

ئاکرێ: (10 بۆ 15) ملیمەتر

ناوچە شاخاوییە بەرزەکان: (10 بۆ 20) ملیمەتر

بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری داوەتە یەکە ئیدارییەکانی (هەولێر، ئیدارەی سۆران، سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەڕین، ئیدارەی گەرمیان، و پارێزگای هەڵەبجە) کە ئامادەکاری بکەن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو.




دوایین هەواڵەکان

سەفین دزەیی: هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری بووە

TUESDAY, 03 MARCH 2026 13:03:35

هەولێر-KDP.info- سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ هاوکاریکردنی ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت لە دەرەوە بگەڕێنەوە هەرێم، ژوورێکی هاوبەش و دوو هێڵی گەرمیان دابین کردووە، جەختیش دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری ئارامی بووە و رێگە نادات خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت.

 
پارێزگاری هەولێر دامەزراوەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

TUESDAY, 03 MARCH 2026 12:03:28

هەولێر-KDP.info- ئەمرۆ سێشەممە 2026.3.3، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی پارێزگای هەولێر بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی گشتی و دابینکردنی سەقامگیریی هەمیشەیی بۆ دانیشتووانی سنووری پارێزگاكە، دووەمین کۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی گشتیی و پێشهاتەکان ئەنجامدرا.

 
لقی ٦ی ئەورووپا یادی ٤٧ ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی نەمر بەرز ڕادەگرێت

MONDAY, 02 MARCH 2026 22:03:31

ئەورووپا-KDP.info- لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی ٤٧ەمین ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی نەمر مەڕاسیمێکی سازکرد.

 
لقێ ٨ یێ پارتی ل زاخۆ ب سمینارەکێ یادا ٤٧ سالیا بارزانیێ نەمر دکەت

MONDAY, 02 MARCH 2026 22:03:56

زاخۆ-KDP.info- لقێ ٨ ێ پارتی ل زاخۆ  سمینارەکا جەماوەری ل سەر خەبات و شۆڕەشێن بارزانیێ نەمر یادا وەغەرکرنا وی بلند ڕادگریت.

 
حکوومەت ڕێکاری نوێ بۆ گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانە ڕادەگەیەنێت کە لە دەرەوە گیریان خواردووە

MONDAY, 02 MARCH 2026 21:03:22

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەنراوێک لەبارەی ئەو ھاووڵاتییانە بڵاو دەکاتەوە کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە یاخود دەیانەوێت بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە دەڵێت، "ڕەزامەندی وڵاتی تورکیا وەرگیراوە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ ڤیزای ترانزێتیان پێ بدرێت".

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact