Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 4 MAR 2026 19:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەمزووانە لە دهۆك پڕۆژەیەكی تری گرینگ دەکرێتەوە
| KDP.info


دهۆك-KDP.info- پارێزگاری دهۆک دەڵێت، بەمزووانە ڕێگەی (ئێتیت – باعەدرێ) دەکرێتەوە و دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا. 

ئەمڕۆ دووشەممە، 08ـی کانوونی یەکەمی 2025، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، تا ئێستا 73%ـی کارەکانی پڕۆژەی ڕێگەی (ئێتیت – باعەدرێ) تەواو بووە و بەمزووانە لە لایەن مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەکرێتەوە و دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییاندا.

درێژیی ڕێگەکە 26 کیلۆمەترە و بە گوژمەی 135 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت. بە گوتەی پارێزگاری دهۆک، پرۆژەکە لە سێ قۆناغ پێک دێت، قۆناغى یەکەم کۆتایی هاتووە و قۆناغى دووەم و سێیەم لە جێبەجێکردندان و بە تەواوبوونی پرۆژەکە، تەواوی ڕێگەی هەولێر – دهۆک دەبێتە جووتساید.

وەک ئەوەی د. عەلی تەتەر باسی کرد، پرۆژەی ڕێگەی ئێتیت- باعەدرێ جگە لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ڕێگەیەکی پێشکەوتوو، 10 پرد و ژێرپرد لەخۆ دەگرێ، کە 5 پردیان تەواو بوون.




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بە بۆنەی(٣٥)ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی گەلەکەمان بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی.

 

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی ناوچەکە دەکەن

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 15:03:28

ھەولێر-KDP. info- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە کرد.

 
لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٥٠٠ پڕۆژەی ڕێگاوبان لە بواری جێبەجێکردن دان

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 15:03:15

ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٧٥٠ پڕۆژە بە گوژمەی ترلیۆنێک و ٢٧ملیار دینار جێبەجێکراون،  ٤٥٨ پڕۆژەش بە بودجەی زیاتر لە ٤ترلیۆن دینار لە جێبەجێکردن دان."

 
بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر: حکوومەتی ھەرێم ناهێڵێت قەیرانی غاز دروست بێت

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 15:03:43

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر دەڵێت "نرخی غازی حکوومی وەکو خۆیەتی و گران نەبووە، ڕۆژانەش غازی حکوومی بەسەر ھاووڵاتییان دابەش دەکرێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چەند سەرچاوەیەک غاز دابین دەکات و بەھیچ شێوەیەک قەیرانی غاز دروست نابێت."

 
زانا مەلا خالید بۆ ژینگەپارێزان: ئێوە بەشێکن لەجوانی پایتەخت

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 12:03:01

ھەولێر-KDP.info- لە پەیامێکی پڕ لە ڕێز و پێزانیندا بۆ ماندووبوونی سەربازە ونەکانی شار، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ژینگەپارێزان و باخەوانەکان ناسنامەی ڕەسەنی پاکوخاوێنی و سیمای جوانین لە پایتەختدا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact