هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرایكرد، گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن، پێشتریش به‌رده‌وام گۆڕانكاری كراوه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند" له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ئالوگۆڕ و گۆڕانكاری له چه‌ند پۆستێكی یه‌كه ئیدارییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كراوە، به‌پێی پلانی به‌رده‌ست و له‌كاتی گونجاو گۆڕانكارییه‌كان له سنووری هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن، چونكه پێشتریش گۆڕانكاری هه‌ر كراوه و ڕانه‌گیراوه."
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی"ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه و پلانی حكوومه‌تی خۆجێیی هه‌ولێر كراون بە مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن بووه له توانای كه‌سانی نوێ و كادیره‌كانی حكوومه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت."
ئومێد خۆشناو ڕوونی كرده‌وه "گۆڕانكاری پرۆسه‌یه‌كی پیرۆز و گرینگه له هه‌موو وڵاتان و له‌سه‌ر ئاستی جیاواز ئەنجام دەدرێت، هه‌ر شوێنێكیش پێویستی به گۆڕانكاری بێت درێغی ناكه‌ین، كه‌سانی نوێش وزه‌یه‌كی دیكه به كاره‌كان ده‌ده‌ن بۆ خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتییان."
قائید میرۆ