Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 3 MAR 2026 06:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 فارس میرخان، بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەست بە دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووتری لێھاتووەتەوە و ئێستا ٤ هەزار مێگاوات کارەبامان ھەیە و سەرقاڵی زیادکردنی بەرھەمی کارەباین، کە ھێڵی غازی کارەبای دھۆک زیاد دەکرێت و دوو یەکەی تازە کار دەکەن و بەرھەمیان ٢٥٠ مێگاوات کارەبایە بۆ پارێزگای دھۆک، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام کار بۆ زیادکردنی کارەبا دەکات و لەئێستادا ڕاستە لۆد بۆ سەر کارەبا زیاد دەبێت، بەڵام بەرھەمیش زیاد دەبێت، بۆیە ئێستا ٦٧%ی پڕۆژەی ڕووناکی تەواو بووە و تا کۆتایی ساڵی داھاتوو کارەبای ھەموو هەرێمی کوردستان دەبێتە ٢٤ کاتژمێری، لەبەر ئەوەی ئێستا جگە لە کارەبای ٢٤ کاتژمێری، لە شوێنەکانی دیکەش زیاتر لە ١٢ کاتژمێر کارەبا دەدرێت.

فارس میرخان ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بەردەوام کار دەکرێت بۆ ئەوەی بەرھەمی کارەبا زیاد بکرێت، کە ھەزار و ٢٠٠ بۆ هەزار و ٤٠٠ مێگاوات زیاد بکرێت و لە قۆناغی کۆتاییدایە، بۆیە بەرھەم لە ٤ ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات کە پێشتر ھەمانبوو، ھەزار و ٢٠٠ مێگاواتیش زیاد دەبێت و بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات، بۆیە پڕۆژەکە کۆتایی پێھاتووە و لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەوێتە ناو تۆڕی کارەبا و ئەوکاتیش کێشەی کەمیی کارەبا چارەسەر دەبێت و ئەو لۆدەی ھەشە ئەویش نامێنێت، چونکە پڕۆژەکە لە کێڵگەی کۆرمۆر جێبەجێ دەکرێت، بۆیە پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە بەرھەمی کارەبا زیاد بکرێت، بۆ ئەوەی ھیچ گرفتێک لە کارەبای ڕووناکی دروست نەبێت و بەردەوام کارەبا دابین بکرێت، کە تا کۆتایی ساڵی داھاتووش لە ھەموو ھەرێمی کوردستان کارەبای بەردەوام دابین دەکرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

لقی ٦ی ئەورووپا یادی ٤٧ ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی نەمر بەرز ڕادەگرێت

MONDAY, 02 MARCH 2026 22:03:31

ئەورووپا-KDP.info- لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی ٤٧ەمین ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی نەمر مەڕاسیمێکی سازکرد.

 
لقێ ٨ یێ پارتی ل زاخۆ ب سمینارەکێ یادا ٤٧ سالیا بارزانیێ نەمر دکەت

MONDAY, 02 MARCH 2026 22:03:56

زاخۆ-KDP.info- لقێ ٨ ێ پارتی ل زاخۆ  سمینارەکا جەماوەری ل سەر خەبات و شۆڕەشێن بارزانیێ نەمر یادا وەغەرکرنا وی بلند ڕادگریت.

 
حکوومەت ڕێکاری نوێ بۆ گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانە ڕادەگەیەنێت کە لە دەرەوە گیریان خواردووە

MONDAY, 02 MARCH 2026 21:03:22

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەنراوێک لەبارەی ئەو ھاووڵاتییانە بڵاو دەکاتەوە کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە یاخود دەیانەوێت بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە دەڵێت، "ڕەزامەندی وڵاتی تورکیا وەرگیراوە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ ڤیزای ترانزێتیان پێ بدرێت".

 
لە ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانی نەمردا کۆڕێک بۆ ڕێزدار فازڵ میرانی ساز کرا

MONDAY, 02 MARCH 2026 21:03:02

ھەولێر-KDP.info- لە چل و حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ( بارزانی نەمر )دا، لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆڕێکی بۆ ڕێزدار فازڵ میرانی ساز کرد.

 
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی سیداد بارزانی سەردانی کونسوڵخانەی ئێران دەکات

MONDAY, 02 MARCH 2026 14:03:00

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی، سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە شاری هەولێر کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact