Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 3 MAR 2026 06:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پسپۆڕانی گەشتوگوزار بۆ KDP: ھەولێر ئامانجی خۆی پێکا
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای ھەولێر، دکتۆر یادگار محەممەد سەلیم لە ڕێی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانی کرد، کە لە کابینەی نۆیەم جگە لە پڕۆژەکانی ڕووناکی و ئاو و خزمەتگوزاری، گرینگی بە کلتوور و شوێنەواریش داوە. 

د. یادگار محەممەد ئاشکراشی کرد کە حکوومەتی ھەرێم پلانی ستراتیژی بۆ قەڵا ھەیە، تا ببێتە ناوەندێکی زیندووی گەشتیاری، نەک تەنھا شوێنەوارێکی بێدەنگ. پلانەکە بەم شێوەیەیە: قەڵا دەبێتە نموونەیەک بۆ گەشتیاریی ژینگە دۆست و دوور لە جەنجاڵی ئۆتۆمبێل، کە تێیدا گەشتیار چێژ لە کەشێکی پاک و مێژوویی دەبینێت، ھەروەھا لە ڕووی کلتووریش قەڵا نۆژەن دەکرێتەوە و خانووە دێرینەکان بە بەتاڵی نامێننەوە، بەڵکو دەکرێنە کتێبخانەی دەوڵەمەند و پێشانگای ھونەری. 

لە کۆتاییدا ناوھێنانی ھەولێر لە ڕیزبەندییە جیھانییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دەروازەیەکە بۆ ئەوەی جیھان ببینێت چۆن شارێک کە (٨٠٠٠) ساڵە زیندووە، ئێستا خۆی نوێ دەکاتەوە و دەبێتە پایتەختێکی ڕۆشنبیری و گەشتیاریی جیھانی.

ھەر لەم بارەیەوە پڕۆفیسۆر دکتۆر عومەر حەسەن، کە سەرۆک بەشی جوگرافیایە لە زانکۆی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا و گوتی: کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر زوو ھەستی بە گرینگی کەرتی گەشتوگوزار کردووە بۆ ھەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داھات و دوربینانە لەم چالاکییە ئابووریەی ڕوانیوە، بایەخێکی زیادی پێداوە لەلایەنی گەشەپێدان و بەڕێوەبردنی گەشتوگوزار وەک ئامرازێکی بەھێز بۆ گەشەکردنی پێشکەوتووی ئابووری و بەھێزکردنی دۆخی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، چونکە گەشتوگوزار گۆڕانکاری کلتووری پێشکەش دەکات و تێگەیشتنی نێوان گەلان بەھێز دەکات. 

ھەروەھا یارمەتی پاراستن و نوێکردنەوەی میراتی کلتووری دەدات بە ھۆی بەرزکردنەوەی بایەخی شوێنە مێژوویی و کلتوورییەکان. دەشڵێت: پارێزگای ھەولێر دەوڵەمەندە بە سەرچاوە ئاوییەکان و چەندین ڕووبار و کانیاوی سەرنج ڕاکێش لەخۆدەگرێت، وەک کانیاوەکانی جوندیان و بێخاڵ و کانی ماران لە سنووری ئیدارەی سۆران. کانیاوی شێخی باڵەکیانیش لە قەزای چۆمان کانزاییە و وەک چارەسەری سروشتی بەکاردێت. 

پارێزگای ھەولێر چەندین شوێنەواری مێژوویی لێیە کە بۆ گەشت و گوزار گرینگن، وەک ئەشکەوتی شانەدەر، گوندی زاوی چەمی، نەقشی کێوی حەریر، ھەردوو ستوونی کێڵەشین و تۆپزاوە، جگە لە قەڵا و کۆشکە جۆراوجۆرەکان. دکتۆر عومەر باسی لەوەشکرد: کە ھەڵکەوتەی جوگرافی سنووری پارێزگای ھەولێر دەوڵەمەندە و دەشت و شاخ و دۆڵ زنجیرە چیاکانی وەک کۆڕەک، ھەندرێن، ھەڵگوڕد، حەسەن بەگ و ھتد... لەخۆدەگرێت کە گەشتوگوزاری ناوچەکەی ناوازەتر کردووە. 

ھاوکات، پارێز یوسف سۆفی، کە پسۆڕی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕواندزیشە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی لە ستاندارد و بنەما جیھانییەکانی گەشتوگوزار کرد و گوتی، ئاسایش و ئەمنیەت لە بنەما سەرەکییەکانی گەشتیاریین لە وڵاتان و جیھان بەھێزی خزمەتگوزارییەکان وەک: ھۆتێل، ڕێستۆرانت، کافێ و نەخۆشخانە بە کوالیتی بەرز گرینگن بۆ سەردانیکەرانی بیانی. لەلایەکی تر ئاسانکاری گواستنەوە و گەیاندن وەک: فڕۆکە و تاکسی وە ئەنتەرنێتی خێرا و ھەرزانی نرخ و تێچوو لە ناوچە گەشتیارییەکان ستانداردێکی تری جیھانییە لە ڕاکێشانی گەشتیار. بوونی شوێنەوار، کەلەپوور، کلتوور و مێژووش گەشتیاران ڕادەکێشێت. 

پارێز یوسف لەبارەی ھەولێرەوە گوتی، زۆرێک لەو ستاندارد و بنەمایانە لە ھەولێر بەدی دەکرێن. ئاسایش و ‌ئەمنیەت، گەشەسەندن و خزمەتگوزاری زەقترینیانە. وە ھەروەھا چەندین مۆزەخانەی نیشتیمانی و کەلەپووری لە ھەولێر ھەن. ئەمەش ڕۆڵێکی گرینگ دەبینێت چونکە ۳٥٪ گەشتیاری جیھان گەشتیاری کلتوورین. ھەروەھا سروشتی دڵڕفێنی ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و بەشێکی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس کە دەکەوێتە سنووری پارێزگای ھەولێر، ساڵانە ڕێژەیەکی بەرچاوی گەشتیار بۆخۆی ڕادەکێشێت. 

لە کۆتاییدا گوتی، ھەولێر ئامانجی خۆی پێکا لە ڕاکێشانی ژمارەیەکی پێوانەیی گەشتیار بۆیە ناوی کەوتە ڕیزی باشترین شارەکانی جیھان.

 

ئه‌ژین غه‌فار




دوایین هەواڵەکان

لقی ٦ی ئەورووپا یادی ٤٧ ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی نەمر بەرز ڕادەگرێت

MONDAY, 02 MARCH 2026 22:03:31

ئەورووپا-KDP.info- لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی ٤٧ەمین ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی نەمر مەڕاسیمێکی سازکرد.

 
لقێ ٨ یێ پارتی ل زاخۆ ب سمینارەکێ یادا ٤٧ سالیا بارزانیێ نەمر دکەت

MONDAY, 02 MARCH 2026 22:03:56

زاخۆ-KDP.info- لقێ ٨ ێ پارتی ل زاخۆ  سمینارەکا جەماوەری ل سەر خەبات و شۆڕەشێن بارزانیێ نەمر یادا وەغەرکرنا وی بلند ڕادگریت.

 
حکوومەت ڕێکاری نوێ بۆ گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانە ڕادەگەیەنێت کە لە دەرەوە گیریان خواردووە

MONDAY, 02 MARCH 2026 21:03:22

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەنراوێک لەبارەی ئەو ھاووڵاتییانە بڵاو دەکاتەوە کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە یاخود دەیانەوێت بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە دەڵێت، "ڕەزامەندی وڵاتی تورکیا وەرگیراوە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ ڤیزای ترانزێتیان پێ بدرێت".

 
لە ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانی نەمردا کۆڕێک بۆ ڕێزدار فازڵ میرانی ساز کرا

MONDAY, 02 MARCH 2026 21:03:02

ھەولێر-KDP.info- لە چل و حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ( بارزانی نەمر )دا، لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆڕێکی بۆ ڕێزدار فازڵ میرانی ساز کرد.

 
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی سیداد بارزانی سەردانی کونسوڵخانەی ئێران دەکات

MONDAY, 02 MARCH 2026 14:03:00

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی، سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە شاری هەولێر کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact