Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 3 MAR 2026 06:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

محەممەد شوکری بۆ KDP: ھەرێمی کوردستان بەھێز بێت بۆ سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گرینگە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیی سەرکردایەتیی سیاسیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەھێزە، ئەمەش وای کردووە وڵاتی ئیمارات لە داھاتوودا لە ھەرێمی کوردستان کاری زۆر باش بکات، بەتایبەت لە بواری ئابووری، لەبەر ئەوەی نوێنەرێکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستانیان دیاری کردووە بۆ کارکردن لە کوردستان و سیاسەتی سەرۆکی حکوومەتیش ئەوەیە، ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی بەھێز بێت.

پەیوەست بە سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات، د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات و کاربەدەستانی ئەو وڵاتە زۆر بایەخدار بوو و ئەو نزیکییەی لە نێوان سەرکردایەتیی کوردستان و سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردایەتیی ئیمارات، بۆ ھەرێمی کوردستان زۆر گرینگە و دەبێتە فاکتەرێک بۆ پشتگیریکردنی وڵاتانی دەرەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، ئەوانەی بەھێزن لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئیماراتیش نوێنەرێکی تایبەتی بۆ ھەرێمی کوردستان داناوە ئەویش (سەعید ئەلھاجری)یە کە پلەی وەزیرە و لە داھاتوودا لە بواری سیاسی و ئابووری کاری زۆر باش دەکرێت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و ئیماراتیش دەیەوێت پشتگیریی ھەرێمی کوردستان بکات، چونکە ئەگەر ھەرێمی کوردستان لە عێراق بەھێز بێت، بۆ سەقامگیریی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست گرینگە.

د. محەمەد شوکری گوتیشی، "پەیوەندیی ھەرێمی کوردستان و ئیمارات لەسەر ئاستی باڵا وای کردووە پشتیوانی ھەرێمی کوردستان لەو وڵاتانەی بەھێزن لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە خێروخۆشی بۆ ھەرێمی کوردستان و ئەو پەیوەندیانە ببنە ھۆکاری ئەوەی لە بواری سیاسی و ئابووری و بوارەکانی دیکەی پێشکەوتن کوردستان سوودی لێ وەربگرن و کوردستان ببێتە ئەو ناوچەیە ژیانێکی باشتر وخۆشتر بۆ ھاووڵاتیانی خۆی دابین بکات و سیاسەتی  سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئەوەیە، کوردستانێکی بەھێز ھەبێت و ژێرخانی ئابووریی بەھێز بێت و کارەبای بەردەوام ھەبێت و ھەمەچەشنکردنی ئابووری بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی و گرێدانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر لە ڕووی لۆجستییەوە، کە سوودێکی زۆری بۆ کوردستان دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

لقی ٦ی ئەورووپا یادی ٤٧ ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی نەمر بەرز ڕادەگرێت

MONDAY, 02 MARCH 2026 22:03:31

ئەورووپا-KDP.info- لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی ٤٧ەمین ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی نەمر مەڕاسیمێکی سازکرد.

 
لقێ ٨ یێ پارتی ل زاخۆ ب سمینارەکێ یادا ٤٧ سالیا بارزانیێ نەمر دکەت

MONDAY, 02 MARCH 2026 22:03:56

زاخۆ-KDP.info- لقێ ٨ ێ پارتی ل زاخۆ  سمینارەکا جەماوەری ل سەر خەبات و شۆڕەشێن بارزانیێ نەمر یادا وەغەرکرنا وی بلند ڕادگریت.

 
حکوومەت ڕێکاری نوێ بۆ گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانە ڕادەگەیەنێت کە لە دەرەوە گیریان خواردووە

MONDAY, 02 MARCH 2026 21:03:22

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەنراوێک لەبارەی ئەو ھاووڵاتییانە بڵاو دەکاتەوە کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە یاخود دەیانەوێت بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە دەڵێت، "ڕەزامەندی وڵاتی تورکیا وەرگیراوە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ ڤیزای ترانزێتیان پێ بدرێت".

 
لە ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانی نەمردا کۆڕێک بۆ ڕێزدار فازڵ میرانی ساز کرا

MONDAY, 02 MARCH 2026 21:03:02

ھەولێر-KDP.info- لە چل و حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ( بارزانی نەمر )دا، لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆڕێکی بۆ ڕێزدار فازڵ میرانی ساز کرد.

 
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی سیداد بارزانی سەردانی کونسوڵخانەی ئێران دەکات

MONDAY, 02 MARCH 2026 14:03:00

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی، سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە شاری هەولێر کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact