ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆرستییە دەکات کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، هەروەها دەڵێ ئەرک و بەرپرسیاریەتیی حکوومەتی فیدراڵی عێراق و دامەزراوە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانە سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە و ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی بگرن.
دەقی پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆرستییە دەکەم کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر. ئەم ھێرشە دژی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانە و ھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات.
ئەرک و بەرپرسیاریەتیی حکوومەتی فیدراڵی عێراق و دامەزراوە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانە و پێویستە بە زووترین کات ھەوڵی جددی بدەن و ڕێکاری پێویست و کاریگەر بگرنەبەر بۆ لێپێچینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە و ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/١١/٢٧