Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 24 NOV 2025 13:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەشواق جاف یەکەم ھەنگاوی دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی پارتی بۆ KDP دەخاتەڕوو
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێ، پارتی بەدوو ئاراستە لە بەغدا کاردەکات دەشڵێ، لە دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی پارتی لە پرۆسەی ھەڵبژاردن یەکەم ھەنگاوی پارتی پێش ئەوەی بچینە بەغدا ئەوەیە نێو ماڵی کورد رێکبخرێتەوە.

د. ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری  مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕینی پارتی، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی پارتی لە پرۆسەی ھەڵبژاردن دەكات و دەڵێ، "لەدوای سەرکەوتنە گەورەکەی پارتی لە پرۆسەی ھەڵبژاردن یەکەم ھەنگاوی پارتی پێش ئەوەی بچینە بەغدا ئەوەیە نێو ماڵی کورد رێکبخرێت، واتە کورد بە یەکگرتوویی بچنە بەغدا بۆ ئەوەی بەھێزبین، بێگومان بەدەست ھێنانی ئەو ژمارە زۆرە دەنگەی پارتی لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق حیسابی بۆ دەکرێت و پارتی لە ناو پرۆسەی سیاسی عێراق ژمارەیەکی گەورەیە.

ئەشواق جاف گوتیشی، "پارتی بەدوو ئاراستە لە بەغدا کاردەکات لە چوار ساڵی داھاتوو داواکاریەکانی ئێمەش لە کارنامەی حکوومەتی نوێ جێیان دەکرێتەوە، ئاراستەی یەکەم ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنە، چونکە ئەو یاسایەی ئێستا ھەیە و پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێ ئەنجامدرا یاسایەکی عادیلانە نیە و پێویستی بە ھەموارکردنەوە ھەیە، ھەروەھا دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای فیدڕاڵی و دەرکردنی یاسای نەوت و غازە، ھەروەھا جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق ھەمیشە یەکێک بووە لە داواکاریەکانی پارتی و گەلی کوردستان.

یاریدەدەری  مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "پلانێکی دیکەی بەرنامەی پارتی بۆ قۆناغی داھاتوو داکۆکی کردنە لە مافە دەستووری و یاسایەکانی خەڵکی کوردستان لەوانەش دابینکردنی بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستان و گەرەنتیکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و کەسوکاری شەھیدان و زیندانی سیاسی و ھەر مافێکی دیکەی ھەبێت.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

عێراق پێویستی بە ئاشتەواییەكی گەورەیە

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 12:11:08

فازڵ میرانی

 
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە عزەت شابەندەر کرد

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 12:11:17

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە عزەت شابەندەر، کەسایەتیی سیاسیی عێراقی کرد.

 
وه‌زاره‌تی بازرگانی: 300 هەزار هاووڵاتی نه‌یانتوانیوه‌ ببنه‌ خاوه‌ن فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 11:11:53

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، له‌ ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا پرۆسه‌ی تۆماركردنی هاووڵاتیان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك و ده‌شڵێ، 300 هەزار هاووڵاتی تا ئێستا خۆیان تۆمار نه‌كردووه‌.

 
فارس عیسا بۆ KDP: چارەسەری دارایی نێوان ھەرێم و بەغدا بە سێ بابەتەوە گرێ دراوە

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 10:11:26

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێ، لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا رێککەوتن کراوە، کە لە سێ خاڵ پێکدێت و حکوومەتی ھەرێمیش پابەند بووە، بەڵام بەغدا رێککەوتنەکە جێبەجێ ناکات، بۆیە پێویستە بەغداش پابەند بێت، بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن.

 
سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانكۆی سەڵاحەدین دەكات

SUNDAY, 23 NOVEMBER 2025 22:11:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پیرۆزیایی لە دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین دەکات و ڕایگەیاند، ئێوە ھێزی گەشەکردن و پێشکەوتنی زیاتری کوردستانن".



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact