Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 24 NOV 2025 13:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عەبدولڕەحمان سدیق: لە کۆنگرەی کوپ ٣٠ باسی سەرکەوتنی ھەرێمی کوردستانمان کرد
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێت "شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداری کۆنگرەی (کۆپ ٣٠)ی لەبارەی گۆڕانی کەشوھەوا لە وڵاتی بەرازیل کرد، کە تەواوی وڵاتان بەشداربوون، ئێمەش باسی سەرکەوتنی ھەرێمی کوردستانمان کرد، بەتایبەت لەبواری سێکتەری ئاودا." 

ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیران، ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "لە ماوەی نێوان ١٠ ھەتا ٢١ ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥، کۆنگرەی ساڵانەی تایبەت بە گۆڕانی کەشوھەوا، ناسراو بە (کۆپ ٣٠) لە شاری بێلیم لە وڵاتی بەرازیل کارەکانی بە بەشداریی نزیکەی تەواوی وڵاتانی جیھان ئەنجام دا، لەنێویشیاندا شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی شاندی کۆماری عێراقی فیدڕال بەشداری کردبوو، شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمساڵ زۆر چالاکی بەرچاوی ھەبوو. 

لە کۆنفڕانسی لایەنەکان ناسراو بە (کۆپ ٣٠)، شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ناونیشانی لە ئەرکەوە بۆ کارکردن، تیشکی خستە سەر پرسی ئاو، تێیدا بابەتی پرسی ئاو خرایە بەر باس، لە ڕوانگەی  بەڵگەنامەی نیشتمانییە دیاریکراوەکان و پلانی خۆگونجاندنی نیشتمانی، تێیدا ئەزموونی وڵاتان و باشترین ڕێگەچارەکان خرانە ڕوو بۆ بەڕێوەبردنێکی بەردەوامی سێکتەری ئاو، لە ھەمان پانێڵدا تیشک خرایە سەر ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە گۆڕینی سیاسەتی ئاو بۆ پڕۆژەی پڕاکتیکی کە تەریبە لەگەڵ پلانی خۆگونجاندنی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان، وەک پڕۆژەکانی کۆکردنەوەی ئاوی باران لەڕێگەی پۆندەکان کە بە سەرکەوتووترین ڕێگەچارەی پشتبەستوو بە سروشت دادەنرێت." 

ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق گوتیشی "پڕۆژەی بەڕێوبردنی دروستی ئاوی ژێر زەوی بە ھەماھەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی زیادکردنی کۆگاکردنی ئاوی ژێر زەوی و بووژاندنەوەی کانییەکان و کەمکردنەوەی کورتھێنانی ئاو، لە ھەمان کاتدا پلانی خۆگونجاندنی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان خرایە ڕوو، کە لە ساڵی ٢٠٢٤ بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان ئامادە کرابوو و بە یەکەمین چوارچێوەی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دادەنرێت، کە تیشک دەخاتە سەر (٣) سێکتەر، ئەوانیش بریتیین لە (سێکتەری ئاو، سێکتەری کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک و سێکتەری سیستەمی ژینگەیی) کە (٢٩) پڕۆژە لەخۆ دەگرێت، لە نێوانیاندا  ٦ پڕۆژەی سەرەکییان بە بودجەی نزیکەی ٦١٦ ملیۆن دۆلار لە سێکتەری ئاون." 

باسی لەوەش کرد "لە پانێلەکەدا جەخت لەسەر پابەندیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرایەوە بۆ باشتر بەڕێوەبردنێکی بەردەوام و کاریگەریی ئاو و  فراوانکردنی ھەماھەنگی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتیکردن و دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئاو و گەشەپێدانی بەردەوام لە ھەرێمی کوردستان." 

ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕوونیشی کردەوە "لە چوارچێوەی دانیشتنە تەکنیکییەکانی کۆنفرانسی لایەنەکان، شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی (ڕێکخراوی نێوەدەوڵەتی کۆچ) لەگەڵ (یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت) بە مەبەستی بەھێزکردنی ھەماھەنگی لە بوارەکانی پاراستنی فرەچەشنی بایۆلۆجی و بەھێزکردنی تواناسازی و ھەوڵدان بۆ دامەزراندنی داتابەیسێکی ئیکۆلۆژی مۆدێرن بۆ ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە. 

ھەر لە کۆنفڕانسی لایەنەکانی ئەم ساڵ ناسراو بە (کۆپ ٣٠) شاندی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە (کۆمەڵەی چیاکان) بەشدار بوو، کە ھەرێمی کوردستان تێیدا بووەتە ئەندام، بەمەبەستی دابینکردنی ڕاھێنانی باشتر و گواستنەوەی تەکنەلۆژیا و پاڵپشتی ئەو کۆمەڵگایانەی لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەژین." 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

ئەشواق جاف یەکەم ھەنگاوی دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی پارتی بۆ KDP دەخاتەڕوو

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 12:11:55

سلێمانی-KDP.info- ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێ، پارتی بەدوو ئاراستە لە بەغدا کاردەکات دەشڵێ، لە دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی پارتی لە پرۆسەی ھەڵبژاردن یەکەم ھەنگاوی پارتی پێش ئەوەی بچینە بەغدا ئەوەیە نێو ماڵی کورد رێکبخرێتەوە.

 
عێراق پێویستی بە ئاشتەواییەكی گەورەیە

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 12:11:08

فازڵ میرانی

 
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە عزەت شابەندەر کرد

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 12:11:17

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە عزەت شابەندەر، کەسایەتیی سیاسیی عێراقی کرد.

 
وه‌زاره‌تی بازرگانی: 300 هەزار هاووڵاتی نه‌یانتوانیوه‌ ببنه‌ خاوه‌ن فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 11:11:53

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، له‌ ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا پرۆسه‌ی تۆماركردنی هاووڵاتیان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك و ده‌شڵێ، 300 هەزار هاووڵاتی تا ئێستا خۆیان تۆمار نه‌كردووه‌.

 
فارس عیسا بۆ KDP: چارەسەری دارایی نێوان ھەرێم و بەغدا بە سێ بابەتەوە گرێ دراوە

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 10:11:26

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێ، لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا رێککەوتن کراوە، کە لە سێ خاڵ پێکدێت و حکوومەتی ھەرێمیش پابەند بووە، بەڵام بەغدا رێککەوتنەکە جێبەجێ ناکات، بۆیە پێویستە بەغداش پابەند بێت، بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact