Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 24 NOV 2025 13:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یەکێتی خانەنشینان: بەئەلکترۆنیکردنی مووچە کۆتایی بە نۆرەگرتنی مووچە دێنێت
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- گوتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان گوتی، پرۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنی مووچەی خانەنشینان لە پڕۆژەی ھەژماری من، دەستی پێکردووە و زیاتر لە ٣٠٠ھەزار خانەنشین لێی سوودمەند دەبن، ئەمەش ھەنگاوێکی زۆر باشە و کۆتایی بە نۆرەگرتنی خانەنشینان بۆ مووچە دێت."

سادق عوسمان، گوتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "بەئەلکترۆنیکردنی مووچەی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان، ڕەنجی چەند ساڵەی ئێمەیە، چەند ساڵێکە پێویست بوو ئەو کارە بکرێت، چونکە بەھۆی نۆرەوەرگرتن لە ساڵیڕابردوو حەوت کەس گیانیان لەدەست داوە، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی زۆر باشە مووچە بەئەلکترۆنی بکرێت، خانەنشینانیش زۆری بەو ھەنگاوە خۆشحاڵن."

سادق عوسمان گوتیشی "ئێستا ژیان بەرەو ئەوە دەڕوات ھەموو کارەکان بەئەلیکترۆنی بکرێن، ئێستا کە دەستی پێکردووە پیرۆزبایی لە خانەنشینان دەکەین، پێمان خۆشە بەزوویی تەواوبێت و کۆتایی بە نۆرەگرتن بۆ مووچە بێت، ئێمەش خۆمان چاودێریی دەکەین و ھانی خەڵک دەدەین بەشداری بکەن، ئەمە کارێکی باشە و زیاتر لە ٣٠٠ھەزار خانەنشین بە سەربازیی و مەدەنی لێی سوودمەند دەبن."

دەشڵێت "پێمان خۆشە زەمانەتێک بۆ مووچە ھەبێت و مووچە نەفەوتێت، ئەگەرنا ھیچ حەزمان بە چارەی عێراق نیە و پێمان خۆشە  لە ھەرێمی کوردستان ھەموو کارەکان بکرێت، بۆ ئەوەی متمانە دروست بێت و مافی خەڵک بگاتە دەستی خۆی و نەفەوتێت، ئەوە زەمانەت و ئاسانکاری بۆ خانەنشینان تێدایە، بۆیە پێمان خۆشە تەواو بکرێت و مووچە بە ئەلکترۆنی وەربگرن."

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

ئەشواق جاف یەکەم ھەنگاوی دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی پارتی بۆ KDP دەخاتەڕوو

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 12:11:55

سلێمانی-KDP.info- ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێ، پارتی بەدوو ئاراستە لە بەغدا کاردەکات دەشڵێ، لە دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی پارتی لە پرۆسەی ھەڵبژاردن یەکەم ھەنگاوی پارتی پێش ئەوەی بچینە بەغدا ئەوەیە نێو ماڵی کورد رێکبخرێتەوە.

 
عێراق پێویستی بە ئاشتەواییەكی گەورەیە

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 12:11:08

فازڵ میرانی

 
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە عزەت شابەندەر کرد

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 12:11:17

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە عزەت شابەندەر، کەسایەتیی سیاسیی عێراقی کرد.

 
وه‌زاره‌تی بازرگانی: 300 هەزار هاووڵاتی نه‌یانتوانیوه‌ ببنه‌ خاوه‌ن فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 11:11:53

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، له‌ ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا پرۆسه‌ی تۆماركردنی هاووڵاتیان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك و ده‌شڵێ، 300 هەزار هاووڵاتی تا ئێستا خۆیان تۆمار نه‌كردووه‌.

 
فارس عیسا بۆ KDP: چارەسەری دارایی نێوان ھەرێم و بەغدا بە سێ بابەتەوە گرێ دراوە

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 10:11:26

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێ، لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا رێککەوتن کراوە، کە لە سێ خاڵ پێکدێت و حکوومەتی ھەرێمیش پابەند بووە، بەڵام بەغدا رێککەوتنەکە جێبەجێ ناکات، بۆیە پێویستە بەغداش پابەند بێت، بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact