Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 24 NOV 2025 13:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسرور بارزانی و مالیکی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە، 22ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.

وەک ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان.




دوایین هەواڵەکان

ئەشواق جاف یەکەم ھەنگاوی دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی پارتی بۆ KDP دەخاتەڕوو

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 12:11:55

سلێمانی-KDP.info- ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێ، پارتی بەدوو ئاراستە لە بەغدا کاردەکات دەشڵێ، لە دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی پارتی لە پرۆسەی ھەڵبژاردن یەکەم ھەنگاوی پارتی پێش ئەوەی بچینە بەغدا ئەوەیە نێو ماڵی کورد رێکبخرێتەوە.

 
عێراق پێویستی بە ئاشتەواییەكی گەورەیە

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 12:11:08

فازڵ میرانی

 
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە عزەت شابەندەر کرد

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 12:11:17

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە عزەت شابەندەر، کەسایەتیی سیاسیی عێراقی کرد.

 
وه‌زاره‌تی بازرگانی: 300 هەزار هاووڵاتی نه‌یانتوانیوه‌ ببنه‌ خاوه‌ن فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 11:11:53

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، له‌ ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا پرۆسه‌ی تۆماركردنی هاووڵاتیان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك و ده‌شڵێ، 300 هەزار هاووڵاتی تا ئێستا خۆیان تۆمار نه‌كردووه‌.

 
فارس عیسا بۆ KDP: چارەسەری دارایی نێوان ھەرێم و بەغدا بە سێ بابەتەوە گرێ دراوە

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 10:11:26

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێ، لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا رێککەوتن کراوە، کە لە سێ خاڵ پێکدێت و حکوومەتی ھەرێمیش پابەند بووە، بەڵام بەغدا رێککەوتنەکە جێبەجێ ناکات، بۆیە پێویستە بەغداش پابەند بێت، بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact