Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 28 NOV 2025 04:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی (٢٠) ساڵه‌ى دەرچوونی ڕۆژنامەی (هەولــــێر) دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (٢٠)ەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی (هەولــــێر)، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ڕۆژنامەكه‌ دەکات.

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٢٠)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی هەولێر

بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ڕۆژنامەی (هەولــــێر)

بەبۆنەی (٢٠)ەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی (هەولــــێر)، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی هێژای ڕۆژنامەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە هەنگاوی باشتر بنێن. 

ڕۆژنامەی (هەولـــێر)، ڕۆڵ و جێدەستی دیارە لە کاروانی ڕۆژنامەگەریی کوردی، هەروەها توانیویەتی لە ڕێگەی پێگەی فەرمی خۆی و ماڵپەڕە ئەلکترۆنییەکانەوە  بە شێوەیەکی بەرپرسانە و پیشەگەرانە، مامەڵە لەگەڵ کێشە و ڕووداوەکان بکات و ڕەچاوی بەرژەوەندییە باڵاکان و پرسە چارەنووسسازەکانی هەرێم بکات.

لەم بۆنەیەدا پشتیوانیی زیاتری خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ڕۆژنامەی (هەولـــێر) دووپات دەکەینەوە و، هیوادارین وەکوو هەمیشە لە ئاستی ئەرکە گرنگەکەتان و خواست و داواکاریی هاووڵاتیان بن. 

هەر سەرکەوتوو بن. 

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 22:11:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ھێرشەکەی دوێنێ شەو بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی نەبوونی ڕێوشوێنی تووندە بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی ھێرشەکانی پێشوو. بۆیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی ھەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئەمنی و ئابوورییەکانی، لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا.

وەزیری تەندروستی: هێرشەکەی کۆرمۆر یارییە بە ژیانی هەزاران نەخۆش لە ژووری نەشتەرگەری

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 20:11:00

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکی تونددا ھێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە لوتکەی دژایەتیکردنی مرۆڤایەتی و بێویژدانی وەسف دەکات و ھۆشداری دەدات لەوەی، ئەم کردەوەیە تەنھا بڕینی وزە نییە، بەڵکو ھەوڵێکە بۆ ڕاگرتنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و خستنە مەترسیی ژیانی ئەو نەخۆشانەی لە دۆخێکی ھەستیار و کتوپڕدان.

 
پەیامی ھاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند خەلیل وەندی

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 20:11:00

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ھونەرمەندی گۆرانیبێژ خەلیل وەندی، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

 

یەکێتیی ئەورووپا هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر سەرکۆنە دەکات

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 18:11:26

ھەولێر-KDP.info-  نێردەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر نیگەرانن و هێرش بۆ سەر ژێرخانی وزەی هاووڵاتیان سەرکۆنە دەکەن.

 
بارەگای بارزانی: زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 17:11:56

ھەولێر-KDP.info-  بارەگای بارزانی رایدەگەیەنێت، زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر. ئەم هێرشە دژی ژێرخانی ئابووری و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەموو هاووڵاتیانە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact