Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 24 NOV 2025 13:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی و ڕکابەرەکانی، چیرۆکی سەرکەوتن و شکست
| KDP.info


سالار عوسمان

ڕکابەر و ئاریشەی زاراوەکە

 فۆکەسی قسەکردنمان هەر تەنیا لەسەر ڕکابەرە نێوخۆییەکانی کوردستان نییە، لە ڕووی زەمەنیشەوە هەر تەنیا باسی ئەم قۆناغەی ئێستا ناکەین، کەواتە قسە لە مێژووییەکی قووڵ و جوگرافیایەکی فراوان و، هەروەها قسە لە زیاتر لە دەوڵەت و هێز و حزبێک دەکەین، ئەگەر بەو پێودانە بێت (ڕکابەر) وەک زاراوەیەک بۆ هەمووان بەکار نایەت و ئاریشەدارە، چونکە کورد و کوردستان و گەلەکەی بە درێژایی مێژوو جۆرەها ستەمی دەرهەق کراوە، کەواتە پێویستمان بە زاراوەگەلێکی وەک :(دوژمن، دژ، ناحەز و ڕکابەر) هەیە!.. بەڵام لێرەدا و لەم گفتۆگۆیەدا پتر مەبەستمانە باس لەم قۆناغەی ئێستا بکەین، بەڵام بە قووڵبوونەوە و تێگەیشتن لەو مێژووە پڕ ستەمە.

ڕاستە کورد لێبووردەیە، بەڵام هەرگیز ئەو مێژووەش لەبیر ناکات، ڕاستە یەکێ لە خەسڵەت و ڕۆشنی و هێزەکانی کوردستان ئەوەیە، کە لێبووردەیە و دەیەوێت لێبووردەیی بکاتە کولتوور بۆ هەمووان، ئەوەشی بە کردەوە سەلماندووە، باشترین نموونە ڕاپەڕینی ساڵی 1991بوو، کە کورد لە هەمووان خۆش بوو و لاپەڕەیەکی نوێی کردەوە، بەڵام هەرگیز ئەو تاوان و ستەمانەش لە بیر ناکات، کە دەرهەقی کراوە و، لۆژیکیانە خستییە نێو مەناهجی خوێندنەوە و بە نەوەکانی گوت: ئەوە مێژوو، ئەوە ڕاستی!.

 ڕکابەرەکانی ئەمڕۆ، دوژمن و دژ و ناحەزەکانی دوێنێ و ئەمڕۆش دەبێ یەک ڕاستی بزانن، کە کورد بەهێزترە لە دوێنێ و، کەواتە پارتی ـیش بەهێزترە. دەبێ هەمووان ئەو ڕاستییە بزانن، کە کورد و پارتی، کوردستان و پارتی، دۆزی گەلی کوردستان و پارتی دووانەن و لەیەکتر جیا نابنەوە، ئەوە یەکێ لەو ڕاستیانەیە، کە دەبێ هەمووان بیزانن، ئەمە یەکێ لەو نهێنیانەیە، کە بەردەوام پارتی بەرەو سەرکەوتن دەبات، بەردەوام هێز بە پارتی دەبەخشێت تا قایمتر لەسەرپێ بوەستێت، تا ئالنگارییەکان تێپەڕێنێت و دەرگا قوفڵدراوەکان بکاتەوە.

دەمەوێ لێرەدا ئەوە بڵێم: کە هیچ هێز و لایەنێکی کوردستان بە قەدەر پارتی نەیتوانیوە گوزارشت لە ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستان بکات، نەیتوانیوە بە کردار بەرگری بکات، ئەم (گوزارشت و کردارە) بۆ ڕاستیی پارتی، ڕاستیی لەدایکبوونی پارتی، ڕاستیی زەرورەت و بوونی پارتی و، هەموو ئەو فاکتە مێژووییانە دەگەڕێتەوە، کە بوونەتە جۆرێک لە کولتووریی سیاسی، کولتوورێک کە کوردپەرەوەران و دڵسۆزانی کوردستان، ئەگەر ئەندامی پارتیش نەبن، شانازیی پێوە دەکەن و خۆیان تیایدا دەبیننەوە، کە ئەویش بۆ خۆی جۆرێکی ترە لە خوڵقاندن، خوڵقاندنی سایکۆلۆژیای شانازی، کە بۆ کورد، کوردی بێدەوڵەتی هەڕەشە لەسەری دەوردراو بە ئاریشەکان گەلێک زەروورە.

پوختەی قسە: وێڕای هەموو ئەو ستەمە مێژووییانە، کورد، کوردستان و پارتی بەهێزترن لە دوێنێ و وەک دووانەیەک لە یەکتری جیانابنەوە و بوونەتە ڕاستی، مێژوو لەبیر‌ ناکەن، بەڵام دەیانەوێت پەندی لێ وەرگرن و لێبووردەییانە و، بە خوڵقاندنی سایکۆلۆژیای شانازییەوە بەشداربن لە دروستکردنی سبەینەیەکی باشتر بۆ نەوەکان.




دوایین هەواڵەکان

ئەشواق جاف یەکەم ھەنگاوی دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی پارتی بۆ KDP دەخاتەڕوو

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 12:11:55

سلێمانی-KDP.info- ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێ، پارتی بەدوو ئاراستە لە بەغدا کاردەکات دەشڵێ، لە دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی پارتی لە پرۆسەی ھەڵبژاردن یەکەم ھەنگاوی پارتی پێش ئەوەی بچینە بەغدا ئەوەیە نێو ماڵی کورد رێکبخرێتەوە.

 
عێراق پێویستی بە ئاشتەواییەكی گەورەیە

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 12:11:08

فازڵ میرانی

 
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە عزەت شابەندەر کرد

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 12:11:17

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە عزەت شابەندەر، کەسایەتیی سیاسیی عێراقی کرد.

 
وه‌زاره‌تی بازرگانی: 300 هەزار هاووڵاتی نه‌یانتوانیوه‌ ببنه‌ خاوه‌ن فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 11:11:53

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، له‌ ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا پرۆسه‌ی تۆماركردنی هاووڵاتیان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك و ده‌شڵێ، 300 هەزار هاووڵاتی تا ئێستا خۆیان تۆمار نه‌كردووه‌.

 
فارس عیسا بۆ KDP: چارەسەری دارایی نێوان ھەرێم و بەغدا بە سێ بابەتەوە گرێ دراوە

MONDAY, 24 NOVEMBER 2025 10:11:26

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێ، لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا رێککەوتن کراوە، کە لە سێ خاڵ پێکدێت و حکوومەتی ھەرێمیش پابەند بووە، بەڵام بەغدا رێککەوتنەکە جێبەجێ ناکات، بۆیە پێویستە بەغداش پابەند بێت، بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact