ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2025/11/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز لى جۆن ئیل، باڵیۆزى نوێى كۆریاى باشوور له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له به‌ڕێز ئیل كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرى و هاوكارییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆریاى باشووریان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته سه‌ر كار و چالاكییه‌كانى كۆمپانیا كۆرییه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ستایشى په‌یوه‌ندیى له‌مێژینه و هاوكارى و یارمه‌تییه‌كانى كۆریاى باشوور بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به ڕۆڵى ڕێكخراوى كۆیكا كرد كه له كه‌رت و بواره جیاكاندا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى كرا.