ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2025/11/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێز تیڤادار گه‌ره‌گى تاكاچ، کونسوڵی گشتیی نوێی هه‌نگاریا له هه‌رێمی کوردستان كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ کونسوڵی گشتیی نوێى هه‌نگاریا خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، نیشان دا.
هه‌ردوولا باسیان له چۆنیه‌تیى بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌نگاریا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد. له‌مباره‌یه‌وه تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌و كه‌رتانه‌ى ده‌رفه‌ت هه‌یه و ده‌كرێ تیایاندا هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان فراوانتر بكه‌ن.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، تیشكیان خسته سه‌ر سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجامه‌كانى.