Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 8 DEC 2025 05:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، گرنگە حکوومەتی فیدراڵ پابەندی دەستوور بێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ یەکشەممە16ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا.

باڵیۆزی بەریتانیا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و هیوای خواست ئەنجامی هەڵبژاردن ببێتە هۆی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە، ئەوەی بە لای هەرێمی کوردستانەوە گرنگە ، کارنامە و بەرنامەی حکوومەتی نوێی عێراق و پابەندبوونیەتی بە دەستوور و ڕێککەوتنەکان و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت جەختی کردەوە کە لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەلومەرجێکی نوێ بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم هاتووەتە ئاراوە.




دوایین هەواڵەکان

ئومێد خۆشناو: گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:04

هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرایكرد، گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن، پێشتریش به‌رده‌وام گۆڕانكاری كراوه‌.

 
یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:27

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت،"دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەھاری ئاکرێ کراوە، کە چاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون لەخۆ دەگرێت."

 
جێگری پارێزگاری دھۆک باسی کردنەوەی بازاڕێکی تایبەت بە سەری ساڵ دەکات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 15:12:08

دھۆک -KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک دەربارەی کردنەوەی بازاڕی تایبەت بە سەری ساڵ لە دھۆک گوتی "ئەو جۆرە بازاڕانە سوودی زۆریان ھەیە بۆ ساخبوونەوەی بەرھەمی ناوخۆ و ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجانی خۆمان، بۆیە بەپێی وەرز و کاتەکان فستیڤاڵ و بازاڕی تایبەت دەکرێنەوە."

ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 14:12:12

هۆشیار سیوەیلی

 
وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 12:12:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact