ھەولێر-KDP.info- هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دهڵێت، نەخشەی سیاسیی عێراق دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، گۆڕانکاری گەورە بە خۆیهوە دەبینێت و پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو پێویستی بە هاوپەیمانێتی گەورە و فراوانتر هەیە.
لە پۆستێکدا كه لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، بڵاوی كردۆتهوه، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەداوه کە پێویستە هاوپەیمانێتییەکان فراوانتر بکرێن بۆ ئەوەی بتوانرێت حکوومەتێکی بەهێز و کارا پێکبهێنرێت و ئەگەری دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق کراوەیە.
زێباری هاوکات جەختیشی کردەوە کە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ گرنگە بۆ سەقامگیری و بەڕێوەچوونی کاروباری عێراق.