Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 15 NOV 2025 06:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراسته‌ی ته‌واوى خه‌ڵكى ئازیزى سلێمانی كرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- رۆژی هەینی، 14ی تشرینی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 241 ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانییەوە پیرۆزبایی لە خه‌ڵكی خۆشه‌ویستى سلێمانى، پایته‌ختی رۆشنبیرى، مه‌ڵبه‌ندى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و له‌ ته‌واوى خه‌ڵكى ئازیزى شار كرد. 

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:

له‌ یادى 241 ساڵه‌ى بنیاتنانیدا، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، شارى خۆشه‌ویستى سلێمانى، پایته‌ختی رۆشنبیرى، مه‌ڵبه‌ندى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و له‌ ته‌واوى خه‌ڵكى ئازیزى شار، ده‌كه‌م. 

سلێمانى ناوێكى دیارى مێژووى كولتوورى و سیاسیمانه‌. هه‌میشه‌ كاریگه‌ر و مایه‌ى پێزانین و شانازیى گه‌لى كوردستانه‌. هیواى به‌رده‌وامیى پێشكه‌وتن، گه‌شه‌سه‌ندن، ئاوه‌دانى و ئارامى بۆ سلێمانى و هه‌موو كوردستان ده‌خوازم.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

14ی تشرینی دووەمی 2025




دوایین هەواڵەکان

پارتی و ڕکابەرەکانی، چیرۆکی سەرکەوتن و شکست

FRIDAY, 14 NOVEMBER 2025 21:11:24

سالار عوسمان 

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی

FRIDAY, 14 NOVEMBER 2025 17:11:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی ڕایگەیند، لە سەرەتای چلەكانی سەدەی بیستەمدا شاری سلێمانی بە هەموو چینوتوێژەكانیەوە باوەشی گەرمی بۆ بارزانیی نەمر و بارزانییە دوورخراوەكان كردەوە.

 
سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی خەڵکی سلێمانی دەکات

FRIDAY, 14 NOVEMBER 2025 13:11:58

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات و دەڵێت،  دڵنیایی دەدەین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی.

 
گۆڤارێكی به‌ناوبانگی گه‌شتیاری: ساڵی 2026 ساڵی گه‌شتیاران ده‌بێت بۆ هه‌ولێر

FRIDAY, 14 NOVEMBER 2025 13:11:48

ھەولێر-KDP.info- گۆڤاری به‌ناوبانگی گه‌شتیاریی کۆندێ ناست تراڤڵه‌ر (Condé Nast Traveler) لیستی باشترین شوێنه‌کانی ئاسیای بۆ گه‌شت له‌ ساڵی 2026 بڵاوکرده‌وه‌.

 
پۆلیسی هەولێر بۆ KDP: تاوان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

FRIDAY, 14 NOVEMBER 2025 11:11:39

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، هەموو پێداویستییەکان بۆ پۆلیس دابین کراون و زۆربەی کاروبارەکانیش بەدیجیتاڵ کراون و پرۆسەکەش بەردەوامە و برەوی زیاتری پێ دەدەین.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact