Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 15 NOV 2025 06:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئه‌مڕۆ شاری سلێمانی 241 ساڵەی بنیاتنانی بەڕێدەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ 241 ساڵ بەسەر بونیاتنانی  شاری سلێمانی، پایتەختی ئیمارەتی بابان، تێپەڕدەبێت و بەو بۆنەیەوە چه‌ندین چالاكی لە جێگاى جیاوازى شارى سلێمانیدا پێشکەشدەکرێن، کە هونەری و کلتوریی و ئەدەبین، جلوبەرگی کوردی ژنان و پیاوانیش سیمایەکی بۆنەکەن، سلێمانی  14ـی تشرینی دووەمی ساڵی 1784، لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابان، بونیاتنرا و هەرخۆی ناوی شارەکەی بەناوی باوکییەوە، سلێمان پاشا کردووە.

دوای ڕووخانی میرنشینی بابان لە ساڵی 1851 و لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا، شاری سلێمانی خرایە سەر کۆماری عێراقی ئێستا.

ئیبراهیم پاشای بابان، لە ساڵی (1783)دا دەستی بە دروستکردنی شاری سلێمانی کرد و ساڵی (1784) کۆتایی ھات، لە ھەمان ساڵدا بابانییەکان پایتەختی ئیمارەتەکەیان گواستەوە سلێمانی.

بەپێی ڕۆژنامەی ژین لە ساڵی 1955، پانی ڕووی شاری سلێمانی 20 ملیۆن و 250 ھەزار مەترە و ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە 60 ھەزار کەس و نزیکەی 7 ھەزار خانووی تیادایە.

سلێمانی لە شەش گەڕەکی سەرەکی پێکھاتووە، ئەوانیش، کانی ئاسکان، گوێژە، مەڵکەندی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن و گەڕەکی جوولەکان.

شاری ڕۆشنبیری، چەندین کەڵە نووسەر و شاعیری مەزنی تێدا هەڵکەوتووە بۆ مێژوو، لەوانە نالی، مەحوی ، پیرەمێرد ، گۆران ، مەولانا خالیدی نەقشبەندی، سالم، کوردی، ئەمین زەکی بەگ ، فایەق بێکەس، زێوەر، تۆفیق وەهبی، وەلی دێوانە، کاک ئەحمەدی شێخ و چەندینی دیکەش.  




دوایین هەواڵەکان

پارتی و ڕکابەرەکانی، چیرۆکی سەرکەوتن و شکست

FRIDAY, 14 NOVEMBER 2025 21:11:24

سالار عوسمان 

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی

FRIDAY, 14 NOVEMBER 2025 17:11:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی ڕایگەیند، لە سەرەتای چلەكانی سەدەی بیستەمدا شاری سلێمانی بە هەموو چینوتوێژەكانیەوە باوەشی گەرمی بۆ بارزانیی نەمر و بارزانییە دوورخراوەكان كردەوە.

 
سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی خەڵکی سلێمانی دەکات

FRIDAY, 14 NOVEMBER 2025 13:11:58

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات و دەڵێت،  دڵنیایی دەدەین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی.

 
گۆڤارێكی به‌ناوبانگی گه‌شتیاری: ساڵی 2026 ساڵی گه‌شتیاران ده‌بێت بۆ هه‌ولێر

FRIDAY, 14 NOVEMBER 2025 13:11:48

ھەولێر-KDP.info- گۆڤاری به‌ناوبانگی گه‌شتیاریی کۆندێ ناست تراڤڵه‌ر (Condé Nast Traveler) لیستی باشترین شوێنه‌کانی ئاسیای بۆ گه‌شت له‌ ساڵی 2026 بڵاوکرده‌وه‌.

 
پۆلیسی هەولێر بۆ KDP: تاوان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

FRIDAY, 14 NOVEMBER 2025 11:11:39

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، هەموو پێداویستییەکان بۆ پۆلیس دابین کراون و زۆربەی کاروبارەکانیش بەدیجیتاڵ کراون و پرۆسەکەش بەردەوامە و برەوی زیاتری پێ دەدەین.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact