ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شه‌ماڵ ڕه‌شید، براى به‌ڕێز د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆككۆمارى عێراقى فیدراڵ، پرسه و سه‌ره‌خۆشى پێشكه‌ش به جه‌نابیان و خانەوادەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.
بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو شه‌ماڵ ڕه‌شید، براى به‌ڕێز د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆككۆمارى عێراقى فیدراڵ، پرسه و سه‌ره‌خۆشى پێشكه‌ش به جه‌نابیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان ده‌كه‌م.
هاوسۆز و هاوخه‌مى جه‌نابى سه‌رۆككۆمار و كه‌سوكارى به‌ڕێزیانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهرەبانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان