Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 15 NOV 2025 06:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی له‌ سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتیی پارتی ده‌كات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر بە بۆنەی سەرکەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سیداد بارزانی، ئه‌ندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پیرۆزبایی به‌ بەڕێزان (جەنابی سەرۆک بارزانی، جەنابی سەرۆکی هەرێم، جەنابی سەرۆکی حکوومەت و سەرکردایەتیی پارتی) ئه‌نجام دا.

 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ  12ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرکونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، بە بۆنەی سەرکەوتنی پارتیمان لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق و مسۆگەرکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز سیداد بارزانی، ئه‌ندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و گوتی، ئەم پیرۆزباییەی من بگەیەننە بەڕێزان:

جەنابی سەرۆک بارزانی،

جەنابی سەرۆکی هەرێم،

جەنابی سەرۆکی حکوومەت و سەرکردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان.

هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر گوتی، "مسۆگەرکردنی ئەم هەموو دەنگە، لە ئەنجامی کار و بەرنامەیەکی دیراسەکراو و واقیعی، خۆ بەدوورگرتن لە منافەسەی ناپەسند و مهاتەراتی ئیعلامی، بەدەست هاتووە.




دوایین هەواڵەکان

پارتی و ڕکابەرەکانی، چیرۆکی سەرکەوتن و شکست

FRIDAY, 14 NOVEMBER 2025 21:11:24

سالار عوسمان 

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی

FRIDAY, 14 NOVEMBER 2025 17:11:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی ڕایگەیند، لە سەرەتای چلەكانی سەدەی بیستەمدا شاری سلێمانی بە هەموو چینوتوێژەكانیەوە باوەشی گەرمی بۆ بارزانیی نەمر و بارزانییە دوورخراوەكان كردەوە.

 
سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی خەڵکی سلێمانی دەکات

FRIDAY, 14 NOVEMBER 2025 13:11:58

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات و دەڵێت،  دڵنیایی دەدەین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی.

 
گۆڤارێكی به‌ناوبانگی گه‌شتیاری: ساڵی 2026 ساڵی گه‌شتیاران ده‌بێت بۆ هه‌ولێر

FRIDAY, 14 NOVEMBER 2025 13:11:48

ھەولێر-KDP.info- گۆڤاری به‌ناوبانگی گه‌شتیاریی کۆندێ ناست تراڤڵه‌ر (Condé Nast Traveler) لیستی باشترین شوێنه‌کانی ئاسیای بۆ گه‌شت له‌ ساڵی 2026 بڵاوکرده‌وه‌.

 
پۆلیسی هەولێر بۆ KDP: تاوان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

FRIDAY, 14 NOVEMBER 2025 11:11:39

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، هەموو پێداویستییەکان بۆ پۆلیس دابین کراون و زۆربەی کاروبارەکانیش بەدیجیتاڵ کراون و پرۆسەکەش بەردەوامە و برەوی زیاتری پێ دەدەین.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact