Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 25 MAY 2026 01:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

زۆر زۆری تر بەڕێوەیە و کاروانی ئاوەدانی ڕاناگیرێت
| KDP.info


ڕێباز حەملان

بیهێننە بەرچاوتان ئەگەر لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوودا ئەو هەموو بڕیارە نایاسایی و نادەستووری و دوژمنکاریانە بەرامبەر هەرێم و حکوومەتی هەرێم و شەخسی جەنابی کاک مەسروور ڕویاننەدایە !!!

هەرێمی کوردستان ئێستا لە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوو تری ئاوەدانی و ئابووری و گەشەسەندنی وەبەرهێنانی زۆر لەمەی ئێستا زیاتر دەبوو: 

ئەوەی بەرامبەر هەرێم و حکوومەتی کابینەی نۆهەم کرا:

١- دادگای پاریس بۆ ماوەی دووساڵ و نیو هەناردەی نەوتی ڕاگرت زیانی زیاتر لە ٢٥ ملیار دۆلاری لە داهاتی هەرێم و عێراقیشدا 

٢- دادگای فیدراڵی مووچەی مووچەخۆرانی بە دەستی کەس و لایەنی ناو هەرێم خستە سەر وەزارەتی مالیەی فیدراڵی. 

٣- وەزارەتی مالیەی فیدراڵ ٥٠%ی داهاتی ناوخۆی هەرێم بە شێوەی کاش دەبات بۆ خۆی.

٤- دادگای فیدراڵ پەرلەمانی داخست کە دەیان یاسا و بڕیاری گرنگی تەشریعی بۆ ڕێکخستنەوەی داهات و خەرجی گرنگ هەبوو دەبوایە بڕیاری لە بارەوە بدرایە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی هەرێم هەمووی پەکخرا.

٥- لە میزانییەی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ ی عێراق (من ضمنها حصة الاقلیم كوردستان ) بەشی هەرێمی کوردستان کە بریتییە لە بودجەی سیادی و حاکیمە و بودجەی بەڕێوەبردن و بودجەی وەبەرهێنانی پڕۆژەکانی حکوومەت، یەک دیناریان بۆ هەرێم خەرج نەکرد، تەنها مووچەیان دەنارد بە دواکەوتن لە کۆتایشدا لە ساڵی ٢٠٢٣ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵ نەدرا، لە ساڵی ٢٠٢٤ دوو مووچەی کۆتایی ساڵیان نەنارد و ئەمساڵی ٢٠٢٥ ئەمڕۆ  ٥/١١یە تا ئێستا مووچەی مانگی ٩یان نەناردووە …. زۆرن ئەو زوڵم و ستەم و نادادیانەی لە بەغداد باڵادەستن بەرامبەر هەرێمی کوردستان کردیان.  

٦- سەرەڕای فشاری دەوڵەتی ئیقلیمی و دەستی هەندێک لایەنی ناوخۆیی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغداد چ  وڵاتێک هەیە چ سەرکردەیەک هەیە خۆی بگرێت لە بەرامبەر ئەو هەموو فشارو هێرشە ناڕەوایانە .. زۆر دەوڵەتی گەورەی ناوچەکە بەقەدەر نیوەی ئەم فشارانەی سەر هەرێم، فشاری لێ نەکراو و خۆی نەگرت و ڕووخاو ووڵاتەکەشیان وێران و نا سەقامگیر بوو بەڵام….

لە سایەی خۆراگری و پشوو درێژی خەڵک و خۆراگری حکوومەت، جەنابی سەرۆک وەزیران پیلانی نەیارانی گۆڕی بۆ دەرفەتی ئاوەدانی و سەقامگیری… 

کابینەی (نۆهەم) چیکرد بۆ خەڵکی کوردستان 

١- تا ئێستا بە کارەبای ٢٤ کاتژمێری ٤ ملیۆن هاونیشتمانی هەرێم سودمەندبوون بە ڕووناکی.

٢- هەژماری من کە گەورەترین پڕۆژەی بەدیجیتاڵکردنی بانکییە و تا ئێستا یەک ملیۆن مووچەخۆری هەرێم لێی سود مەندبووە.

٣- لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزی هەولێر قۆناغی دەستپێک سێ ملیۆن نەمام دەست بەچاندنی کراوە.

٤- هەزارو ٢٥٧ کارگەی جۆراو جۆری پیشەسازی و کشتوکاڵی و خۆراک لەهەرێم دامەزراوە.

٥- ٥٩٦ پڕۆژەی وەبەرهێنان لەسەرجەم سێکتەرەکان لە کوردستان مۆڵەتیان دراوەتێ و زۆربەی تەواو بوون.

٦- سێ هەزار قوتابخانە بۆ سەرجەم قۆناغەکان دروستکراوە.

٧- ١٠٨ نەخۆشخانەو بنکەی تەندروستی دروستکراوە.

٨- پێنج هەزار و ١٢٦ کیلۆمەتر ڕێگەوبانی دوساید دروستکراوە.

٩- پێنج هەزار و ٤١٥ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەوانییەکان جێبەجێکراوە.

١٠- زیاتر لە ١٤٠ هەزار هەلی کار بۆ گەنجان و لاوان لەهەرێم فەراهەم کراوە.

١١- دوانزە پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی خواردنەوە ئەنجامدراوە کە بۆ ماوەی ٣٠ساڵ کێشەی کەمئاوی چارەسەر دەکات، لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم .

١٢- نۆ سایلۆی هەڵگرتنی گەنمی جوتیاران  دروستکراوە.

١٣- دروستکردنی نۆ بەنداو و پۆند ئەنجام دراوە. 

١٤- ١٥٧ پڕۆژەی گەشتوگوزار و شوێنەوار ئەنجامدراوە.

ئەمە جگە لەو ئارامی و ئاسایش و سەقامگیرییەی بۆ هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پایتەختی هەرێمی کوردستان فەراهەم کراوە .. ئەمانە مشتێکە لە خەروارێک، زۆر زۆری تر بەرێوەیە هیچ بەربەستێک ئەم کاروانی ئاوەدانی و گەشەسەندنانە ڕاناگرێت ….

گەنجان، لاوان، ئافرەتان، سەرجەم چین و توێژەکان تا کوردستان بەهێزبێت و مافە دەستووری و شایستە داراییەکانتان و مووچەکانتان لەمە زیاتر وەک فشاری سیاسی لێتان زەوت نەکرێت تا هەرێمەکەمان بەرەو گەشەسەندنی زیاتر بڕوات خزمەتتان زیاتر بکرێت (هەموو پێکەوە دەنگ بدەنە لیستی ٢٧٥ ی پارتی دیموکراتی کوردستان).

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: کۆتاییمان بە سەردانەکە هێنا و داکۆکیمان لە تەواوی مافەکانی خەڵکی کوردستان کرد

SUNDAY, 24 MAY 2026 22:05:45

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە پایتەختی فیدڕاڵی، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.

 
سەرەدانا مەسرور بارزانی بۆ بەغدا و بهێزکرنا لێکتێگه‌هشتنا سیاسی

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

زه‌ری نه‌وزاد

 
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەسمیم، ھاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندیی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پیکھاتەکان.

 
پەردە لەسەر تابلۆی ناوی شەقامەکانی عەلی عەبدوڵڵا و محەممەد مەلا قادر لادرا

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

ھەولێر-KDP.info- لە ھەولێر بەئامادەبوونی نوێنەری "سەرۆک بارزانی" پەردە لەسەر ناوی دوو شەقام بە ناوی دوو تێکۆشەری مەزنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لادرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact